گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان: یەپەژە نەبوایە ژنانی ڕۆژئاوا چارەنوسیان وەک ژنانی شەنگال دەبو

2019.11.25 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان: یەپەژە نەبوایە ژنانی ڕۆژئاوا چارەنوسیان وەک ژنانی شەنگال دەبو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕایگەیاند، ئەگەر یەپەژە لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا نەبوایە، ئەوا ژنانی ئەو ناوچەیەش هەمان چارنوسی ژنە ئێزدییەکانی شەنگالیان دەبو. , ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2019، نەسرین عەبدوڵا، وتەبێژی یەکینەکانی پارستنی ژنان (یەپەژە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار نیوز ڕایگەیاندووە: "پیاوسالاری و بیرکردنەوەی دەسەڵات بە ئەقڵییەتی نێرینە، نەبوونی میکانزمێک بۆ پارستنی شەنگاڵ، هەموو ئەمانە هۆکاربوون بۆ ئەو کارەساتەی کە بەسەر ژنە ئێزدییەکاندا هات". , نەسرین عەبدوڵا ئەوەشى وتوە: "من پرسیار دەکەم ئەگەر یەکینەکانی پاراستنی ژنان نەبوایە؟، ئایا چارەنوسی ژنانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا چی بەسەر دەهات؟". , ئاماژەی بەوەشکردووە، کە یەپەژە تەنها  دامەزراوەیەکی سەربازی نییە، بەڵکو ڕۆڵێکی باڵای هەبوە لە بڵاوکردنەوەی کلتوری پاراستن لەناو هەموو کۆمەڵگەی سوریا، لە هەمانکاتیشدا وایکردووە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەگشتی باوەڕیان بە خۆیان هەبێت. , لەبارەى کوشتنى ژنان لەلایەن میلیشیاکانى سەر بە تورکیا، وتەبێژى یەپەژە ئەوەى خستوەتەڕو: "کوشتنی هەڤرین خەڵەف و چەندین ژنی بوێرى دیکەى ئەم وڵاتە، لەلایەن تیرۆرستانەوە هەر لەبەرئەوە بوە کە بە کۆیلایەتی ڕازی نەبوون". , ئەوەشی خستوەتەڕو: "تورکیا، میلیشیاکانی و بەرەی نوسرە، ئامانجی سەرەکییان لە هێرشە قێزەونەکانیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، کوشتن و قڕکردنی ژنانی کوردە بۆیە بەو شێوە دڕندانە دەستیان داوەتە کوشتنیان". , لەسەرەتای لەشکرکێشییەکی تورکیاوە لە 9ى تشرینی یەکەمی 2019وە، ژنانی ڕۆژئاوا ڕوبەڕوی دەڕندەترین دەستدرێژی بوونەتەوە لەسەر دەستی میلیشاکان و بەرەی نوسرە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتى دەکرێن، تا ئێستاش 21 ژن بەشێوەیەکی دڕندانە و زیاتر لە 40 شەرڤانی ژنى یەپەژەش شەهید کراون. , ,