گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێک

لە پەرلەمانی سویدەوە داوای لێکۆڵینەوە لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکرێت

2019.11.25 - 20:24
لە پەرلەمانی سویدەوە داوای لێکۆڵینەوە لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکرێت
ناس کورد- چەند پەرلەمانتارێکی سوید داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی وڵاتەکەیان کردووە، لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بکات کە لەسەر نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگریی عێراق خراونەتەڕو. , پێش چەند ڕۆژێک چەند میدیایەکی فەرمی سوید، ڕایانگەیاند، نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگریی عێراق خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدییە و چەند ڕێگایەکی "نایاسایی و ناڕاست"ی بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە، هەروەها ئەوەشیان ئاشکراکرد، شەمەری "ساختەکاری" کردووە بۆ وەرگرتنی کۆمەکی خزمەتگوزاری حوکمی. , ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2019، پارتی مۆدێراتەکانی سوید داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانى وڵاتەکەیان کردووە، بەفەرمی بەرپرسانی وەزارەتی داد و نشینگەی سوید بانگهێشتی لیژنەکانی نێو پەرلەمان بکەن بۆ ئەوەی ڕونکردنەوەیان پێبدەن سەبارەت بە ئەو بابەتانەی لەسەر شەمەری بڵاوکراونەتەوە. , تۆبیاس بیلسروێم، سەرۆکی لیستی پارتی مۆدێراتەکان ڕایگەیاندووە: "بەفەرمی داوام کردووە کە هەریەکە لە ئەردەڵان شەکەرابی، وەزیری کۆمەڵایەتی و بیمەی سوید و مۆرگان یوهانسۆن، وەزیری دادی سوید بچنە بەردەم پەرلەمان و ڕونکردنەوە بخەنە بەردەست کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ ئەم بابەتە کردووە؟". , هەروەها نێلسا سریفێر، داواکاری گشتیی سەرانسەری سوید لە بەشی تاوانە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: "چەندین سکاڵایان لا تۆمارکراون، دژی نەجاح شەمەری لەسەر ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی، بۆیە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە". , لەسەر ئەو تۆمەتانەش وەزیری بەرگریی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی پارێزەرێکی گرتوە، بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر ئەو ڕۆژنامە و میدیایانە تۆماربکات کەو ئەو تۆمەتانەیان ئاڕاستە کردووە. , ,