گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران چاوى لە بازاڕى عێراقە

2019.11.25 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران چاوى لە بازاڕى عێراقە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەرزبکەنەوە بۆ  20 مليار دۆلار. , ئەمڕۆ دووشەممە 25ى تشرینی دووەمی 2019، ناسر بەهزاد، بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق کار بۆ ئەوە دەکەین، ئاستی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان بەرزبکەینەوە بۆ 20 مليار دۆلار". , بەهزاد ئاماژەى بەوەشکردووە: "ئەو پلانە سودێکی زۆر گرنگی دەبێت و دەرفەتێکی باش بۆ دابینکردنی هەلی کار، نەختی بیانی و گەشەسەندنی ئابوری هەردوو وڵات دەڕەخسێنێت". , عێراق لەئێستادا پشتی بە ئێران بەستوە بۆ دابینکردنی بەشێکی زۆر لە کاڵاکانی لە هەموو بوارەکانی، خواردەمەنی، پزیشکی، کەرەبا و ئاسن، وەک بەرپرسە ئێرانییەکە خستویەتییەڕو. , بەگوێرەی ئەو ئامارانەى لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستى ناس کورد کەوتون، قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لەماوەی نێوان 21ى ئادار تاوەکو 22 تشرینی یەکەمی 2019، گەیشتوەتە شەش ملیار دۆلار. , ,