کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پاش ئەوەى پیاوێکی بەڕیتانی ساڵێک لەمەوبەر هەژاری و نەبوونی تەنگی پێ هەڵدەچنێت، لەئێستادا دەرگاکانی سەرکەوتن بەڕویدا واڵا بوون و خاوەنى پرۆژەیەکی تایبەتی خۆیەتى بە گوژمەی یەک ملیۆن پاوەنی بەڕیتانى. , چیرۆکى نەهامەتییەکانى گاڤین ئیسامى تەمەن 36 ساڵ لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە لە مانگی شوباتی 2018، لە شەو و ڕۆژێکدا بە کتوپڕی خۆی لە لێواری هەژاری و بێ لانەیی بینیوەتەوە. , ئیسام، کە هاوڵاتییەکى بەڕیتانییە و لە وێڵز نیشتەجێیە، لەبارەى چیرۆکى ژیانى خۆیەوە دەڵێت: "پاش ئەوەی لە هاوسەرکەم جیابومەوە، هیچ شوێنێکم نەبو بۆی بڕۆم، چونکە من لە بنەڕەتدا خەڵکی ویڵز نیم، هیچ کەسێکی نزیکی خۆشم لەم شاردا نییە، بۆیە ناچاربووم شەوانە لەسەر شەقامەکان و لەنێو کابینەى تەلەفۆنى گشتییدا بنوم و شەو بەڕێکەم". , لە درێژەى باسى چیرۆکەکەیدا کە بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئیسام ئەوەى باسکردووە، لەبەرئەوەی زۆربەی کاتەکان لەسەر شەقامەکان ژیاوە زۆر پێویستى بە شوێنێکی گەرم و هێمن هەبوە بۆ ئەوەی هەندێک لە نەهامەتییەکانی شەو بڕوێنێتەوە، بۆیە بیر لەوە دەکاتەوە بچێتە کتێبخانەیەک و لەوێ ئارام ببێتەوە. , پاش ئەوەى مانەوەى بۆ ماوەى چەندین ڕۆژ لەو کتێبخانەیە دەبێتە جێی گومانى بەرپرسانى شوێنەکە، ئیسام پێی گوتوت: "من پلان بۆ پرۆژەیەک ئامادە کەم بۆیە پێویستە زۆری کاتەکان لێرە بم". , ڕاستە ئەو ڕستەیە سەرەتا بۆ ئەوە بوە گومانى لێ نەکرێت و لەوێ دەرنەکرێت، بەڵام دەبێتە جۆرێک لە ئیلهام بۆی و لەوێوە دەست بە گۆڕانکارى لە ژیانیدا دەکات، لەوبارەیەوە خۆى دەڵێت: "هەستم کرد پێویستە لێرەوە دەست بکەم بە گۆڕینی ژیانم". , بە ڕۆژ کاتەکانى هەمووى لە خوێندنەوەى کتێب بەسەر دەبرد، شەوانیش لە سوچێکى کتێبخانەکە دەخەوت و پشوى دەدا.