گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ژنە کارمەندێکیانی ڕاگەیاند

2019.11.25 - 17:25
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ژنە کارمەندێکیانی ڕاگەیاند
ناس کورد – ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى کەسێک بڵاوکردەوە کە ژنە کارمەندێکی ئاسایشی کوشتوە و تەرمەکەشی فڕێداوە. . لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە "ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2019، هەواڵیان پێگەیشت كە تەرمی ژنێك بەمردویی لەناوچەی قولەرەیسی شاری سلێمانی فڕێدراوە،  دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەست بەلێكۆڵینەوە كرا و دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری دەركەوت كە ژنەكە ناوی (پ.م.ح) لەدایكبووی ساڵی (1974) لەسلێمانی، پیشەی كارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای لێكۆڵینەوەی ورد لەڕۆژی 15ی تشرینی دووەمی 2019، كەسێك بەناوی (س.م.ف) لە دایكبووی ساڵی (1972) بەگومانی كوشتنی ناوبراو بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا. . روونیشکراوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوەکانیان ئەو کەسە دانینا بەوەدا كە پەیوەندی قەرزی پارەی لەگەڵ كوژراوەكەدا هەبووە و زیاتر لە 25 ملیۆن دینار چاپی عێراقی لێوەرگرتووە بە قەرز و نەیتوانیوە بیداتەوە، لەبەر ئەوە پیلانی كوشتنی بۆ داناوە و بەبیانوی پێدانەوەی قەرزەكەی لەڕۆژی 11ی ئەم مانگە، تەلەفونی بۆ كردووە كە بیبینێت لەنزیك گەڕەكی كازیوە، دوای ئەوەی یەكتریان بینیوە هەستاوە بەخنكاندنی و تەرمەكەی بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی گواستۆتەوە بۆ ناوچەی قولەرەیسی و فڕێی داوە. .