گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کۆنگرەی یەکگرتوو کۆتایی بە کاری سیاسی ئەو حزبە دەهێنێت؟ [تایبەت]

2019.11.25 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنگرەی یەکگرتوو کۆتایی بە کاری سیاسی ئەو حزبە دەهێنێت؟ [تایبەت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەی هەشتەم دەکات و چەند پێشنیازێک بۆ داهاتووی ئەو حزبە کراوە، بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى ناس کورد دەرکەوتووە یەکێک لەبژاردەکان کشانەوەى یەکگرتووە لە کارى سیاسى و ئەو کەسانەی دەیانەوێت کاری سیاسی بکەن، حزبێکی نوێ دروست بکەن. .   ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی ئەنجوومەنى سەرکردایەتی یەکگرتوو بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"پێدەچێت لە کۆتایی مانگی 12دا  یەکگرتوو کۆنگرە ئەنجام بدات و کۆمەڵێک پێشنیاز بۆ داهاتووی حزبەکە کراوە و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت". . وتیشی، پێشنیازێک کراوە کە یەکگرتووی ئیسلامی بەتەواوی لە کاری سیاسی بکشێتەوە و بەشداری هەڵبژاردنیش نەکات، تەنها خۆی تەرخان بکات بۆ کاری پەروەردەیی و چاکخوازی و بانگەشەکردن بۆ ئیسڵاح. . هەڵەدنى روونیکردەوە، یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان ئەوەیە کە، ئەم حزبەی ئێستا لە کاری سیاسی بکشێتەوە و ئەو ئەو کەسانەی دەیانەوێت کاری سیاسی بکەن، حزبێکی دیکە دروست بکەن، مانەوەى یەکگرتووش وەکو خۆى بژاردە و پێشنیازێکی دیکەیە. . ئەندامێکى پێشووى ئەنجومەنى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان پێشنیازێک بۆ داهاتووى یەکگرتوو دەکات و بەپێویستیدەزانێت کاری سیاسی و کاری بانگخوازی و پەروەردەیی و ئەخلاقی لەیەکتر جیابکرێنەوە. . ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، بە ناس کوردی وت "ئەوەی بڕیار لە داهاتووی یەکگرتوو دەدات و یەکێک لەو پێشنیازانە جێبەجێدەکات، بوێری و ئیرادەی ئەندامانی یەکگرتووە، کە بیانەوێت ئەوە بکەن و ڕێڕەوی داهاتووی کاری یەکگرتوو دیاری بکەن و هیچ پێشنیازێک بەسەر ئەوی دیکەدا زاڵ نییە". . کاروانی روونیکردەوە، پێویستە حزبی ئیسلامی کاری سیاسی نەکات و خۆی تەرخان بکات بۆ کاروباری پەروەردەیی و پێگەیاندنی ئەخلاقی و بانگخوازی و ئەو کەسانەشی کە دەیانەوێت کاری سیاسی بکەن، حزبێکی نوێ و مۆدێلێکی نوێ دروست بکەن و کاری سیاسی بکەن. . یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 1994ەوە دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تائێستا سەڵاحەدین بەهادین، بەرپرسی یەکەمی حزبەکەیە، سەرەتا بەناوی سکرتێر و دواتر بەناوی ئەمیندارەوە، حزبەکە تائێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە، کە کۆتا کۆنگرەی لە مانگی ئایاری ساڵی 2016 بوو. .