گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا داواى یەکخستنەوەى هەسەدە و سوپاى سوریا دەکات

2019.11.25 - 16:19
ڕوسیا داواى یەکخستنەوەى هەسەدە و سوپاى سوریا دەکات
ناس کورد- ڕوسیا، بەشێوەیەکی ئەرێنی دەڕوانێتە یەکگرتنەوەی هەسەدە و سوپای سوریا، وەک وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە ئاماژەى پێکردووە. , ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2019، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "مۆسکۆ پێی وایە، دەبێت پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و سوپای سوریا". , میخائیل بۆگدانۆف ئەوەشى خستوەتەڕو: "ئەو یەکگرتنەوەیە سودێکی زۆرى بۆ سوریا و هەسەدەش دەبێت، لایەنەکانی دیکەش لێی سودمەند دەبن، بۆیە تا زوتر ئەو پڕۆسەیە ئەنجامبدرێت باشترە". , پێشتریش بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاماژەی بەوەکردبو: "مۆسکۆ ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک یارمەتی کوردەکانی سوریا و حکومەتی دیمەشق بدات، بۆ ئەوەی هەسەدە بکرێت بە سوپایەکی حکومی نیشتمانی لەگەڵ سوریا". , پاش ئەوەی سوپای تورکیا و میلیشیاکانى سەربە وڵاتەکە، لە 9ى تشرینى یەکەمى 2019 هێرشێکی داگیرکارییان کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی سوریا بە فەرمی داوای لە ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کرد، بچنە ناو سوپای سوریاوە. , لەوەڵامى ئەو داواکارییەش مەزڵوم کۆبانى داواى کرد، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک خۆی بمینێتەوە، هەروەها پەیکەری هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنێو سوپای سوریادا بە سەربەخۆیی بمێنێتەوە و دەستکاری نەکرێت، ئاسایشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاشیان پێ بسپێردرێت. , ,