کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئه‌و كه‌سه‌ى به "باوكى ئینته‌رنێت" ناسراوه به‌هاوكارى ده‌یان ڕێكخراوى جیهانیى په‌یماننامه‌یه‌كى ڕاگەیاند به‌ناوى (په‌یماننامه‌ى ئینته‌رنێت) بۆ دوور خستنه‌وه‌ى زیانه‌كانى ئینته‌رنێت و ڕێگریكردن له‌خراپ به‌كارهێنانى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمپانیا قازانجویستهكان و به‌شدارانه‌وه، کە تێیدا چه‌ندین پڕه‌نسیپ بۆ ئه‌و لایانه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌ى پابه‌ند بن. . تیم بێرنەرس لی داهێنه‌رى ئینته‌رنێت له جیهاندا به‌ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى ڕاگه‌یاندووه، ترسى مرۆڤ له‌خراپ به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت زیاتر بووه، گه‌ر بێتوو به‌و شێوه‌یه بمێنیته‌وه هه‌ندێك شت هه‌یه خراپتر ده‌بن، ده‌كرێت كۆتایى به‌وه بهێنرێت ئه‌وه‌ش بهپلانێكى 10 ساڵى نا به‌ڵكو له‌كورتترین ماوه‌دا. . بۆ ڕێگریكردن له‌خراپ به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت و دووركه‌وتنه‌وه له‌كۆمه‌ڵێك مه‌ترسى به‌و هۆیه‌وه، پێرنرز كه بە باوكى ئینته‌رنێت ناسراوه، بۆ ماوه‌ى سالێك په‌یماننامه‌یه‌كى ئاماده كردووه به‌هه‌ماهه‌نگى 90 ڕێكخراو ئه‌ویش بریتیه له نۆ پره‌نسیپى سه‌ره‌كى بۆ پاراستنى تۆڕه‌كه و 3 پڕهنسیپیش كه په‌یوه‌ندیان به حكومه‌ته‌كان و كۆمپانیا و به‌كارهێنه‌رانیه‌وه هه‌یه. . باوكى ئینته‌رنێت پهیماننامهكهى له‌ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌ى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن زیاتر له 150 كۆمپانیاى به‌ناوبانگ له‌وانه مایكرۆسۆف و گۆگڵ ..تد پشتیوانى كراوه. . به‌پێى ناوه‌ڕۆكى په‌یماننامه‌كه، ئه‌وانه‌ى پیشتوانى ده‌كه‌ن پێویسته له‌سه‌ریان كار بۆ ئه‌و بنه‌ما و پڕه‌نسیپانه بكه‌ن بهپرۆشهوه هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بده‌ن به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌لیستى پشتیواناندا ده‌رده‌كرێن. . لهپرهنسیپى یه‌كه‌مى په‌یماننامه‌كه‌دا بە پێویست زانراوە، حكومه‌ته‌كان هه‌موو هه‌وڵێك بدەن بۆ پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئەوانەى ئەو تۆڕە جیهانییە بەکاردەهێنن. . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دابینبكرێت كه هەر بەکارهێنەرێک زانیارییه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌ستبكه‌وێت و بتوانێت ڕه‌خنه و تێبینیه‌كانى بخاته ڕوو. . ئه‌وه‌شى كه په‌یوه‌ندى بهكۆمپانیاكانهوه هه‌یه لهپڕهنسیپى دووه‌مدا هاتووه، پێویستە خزمه‌تگوزارى زیاتر بۆ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و ئه‌وانه‌ى زمانیان سه‌ر بهكهمینهكانه به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێت. هەروەها له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌دا كۆمه‌ڵێك ئاسانكارى بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران به‌ئاسانى بتوانن چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ و تایبه‌تیان ده‌ستبكه‌وێت. . پره‌نسیپى سێیه‌م، بۆ به‌كارهێنه‌رانه، بەجۆرێک پێویسته بیرۆكه‌ى به‌سود پڕ به‌ها پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئینته‌رنێت ببێته ژینگه‌یه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان. . پیرنرز ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ى تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت به‌ره‌و ئاڕاسته‌ى خراپ‌دا به‌كارده‌به‌ن هه‌مووكات به‌هێزه‌كان، حكومه‌ته‌كان یاخود كۆمپانیاكانن كه به‌دواى قازانجى زۆره‌وه‌ن، یاخود ئه‌وانه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه و هه‌ر ئه‌وانیش سودى زۆر له‌و كاره ده‌كه‌ن و پاڵنه‌رى خراپ به‌كارهێنانى ئینتهرنێتشن".