ناس کورد-
تەقەکردن بۆ وەڵامدانەوەى خۆپیشاندەران کە بەرد دەگرنە هێزە ئەمنییەکان، رۆیشتنى ئەندامانى سوپاى پاسداران بە ماتۆڕ بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران، هێرشکردنە سەر پیاوێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە جلوبەرگى ئەمنیان پۆشیوە و بردنى بەرەو چارەنوسێکى نادیار، ئەمانە ئەو دیمەنانەن، کە لەدواى گەڕانەوەى هێڵى ئینتەرنێت بۆ ئێران ئاشکرابوون.
.
دیمەنەکان لایەنە شاراوەکانى خۆپیشاندانەکان دەردەخەن لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا کە تۆڕەکانى ئینتەرنێت لە ئێران پچڕێنرابوون.
.
ماڵپه‌ڕى نێت بلۆكس كه چاودێرى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت له‌جیهاندا ده‌كات ڕایگەیاند، دواى 10 ڕۆژ پچڕاندنى به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى ئێرانەوە، هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یى كه‌وتونه‌ته‌وه كار، به‌ڵام له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پچڕانى ناوه ناوه بەردەوامە.
.
بەپێی ئاژانسى ئەسۆشێتید پرێس، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێڵه‌كانى ئێنته‌رنێت و بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى ساتى خۆپیشاندانه‌كان، دەردهكهوێت توندوتیژى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌جلى مه‌ده‌نیى و چه‌ند ڕێ‌و شوێنیكى تر له‌دواى پچڕانى ئه‌و هێڵانه به‌ڕێوه‌چووه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌و ڕوداوانه‌دا ده‌ستگیركراون چاره‌نوسیان نادیاره.
.
دواى 24 کاتژمێر لە سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى ئێران بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین بۆ سێ هێندە لەلایەن حکومەتەوە، تەواوى هیڵەکانى ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان ڕاگیرا، تەنها بەشێکى کەمى لەکارکردندا مایەوە کە بۆ بەرپرس و دام و دەزگاکانى ئەو وڵاتە تەرخانکرابوو.
.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى ئێران لهڕاگهیهنراوێكدا ده‌ڵێت، 180 كه‌س لەوانەى سه‌رپه‌رشتى خۆپیشانده‌رانیان كردووه ده‌ستگیركراون و كوژراوانى ئه‌و ڕوداوانه‌ش نۆ كه‌سن چواریان سەر سوپاى پاسدارانن و پێنجى دیكه‌شیان له خۆپیشانده‌رانن.
.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى دوێتچه ڤێلهى ئه‌ڵمانیش، ژماره‌ى دهستگیركراوانى خۆپیشانده‌رانى ئێران گه‌یشتووه‌ته 5 هه‌زار كه‌س كه له 12 ناوچه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستگیر كراون.
.
له‌باره‌ى ژماره‌ى كوژراوهكانیشهوه، پێشتر ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاندووە، ژماره‌ى كوژراوانى خۆپیشانده‌رانى ئێران گه‌یشتووه‌ته 115 كه‌س.
.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى میزانى سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێرانیش، بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارى سوپاى پاسداران توندترین سزا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه به "كارى تێكده‌رانه" له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئهمدوایهى ئێران‌دا تێوه گلاون.