ناس کورد-
په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پەرله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، حزبەکەیان دژى لەکارخستنى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانە لە پۆستەکەى و لەگەڵ یەکێتى واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنەکەى ماڵى عەمار حەکیم کردووە.
.
خالیده خه‌لیل په‌رله‌مانتارى پارتى لهچاوپێكهوتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند "هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى كورد واژۆیان له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتنى شه‌ره‌ف کردووە، كه له‌ماڵى عه‌مارى حه‌كیم ڕابه‌رى ڕه‌وتى حیكمه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گه‌لاڵه کرا".
.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، عه‌بدولمه‌هدى عه‌قڵێكى ئابورییه وخاوه‌نى ستراتیژیى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته و ناكرێت هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه كهڵهكهبوانهى ساڵانى ڕابردوو بخرێنه ئه‌ستۆى و پارتیش دژى متمانه لێسهندنەوهیهتى.
.
پهڕلهمانتارهكهى پارتى وتیشى "هەرێم ناچاربوو خۆى نەوتەکەى بفرۆشێت، دواى بڕینى بەشە بودجەکەى لە ساڵانى ڕابردوودا، هەندێ لە کوتلە سیاسییەکان دەیانەوێت وا لە عەبدولمەهدى بکەن کە دژایەتى هەرێم بکات و گەمارۆى بدەن".
.
هەفتەى ڕابردوو، 12 لایەنى سیاسی لەماڵى عەمار حەکیم لە بەغدا کۆبوونەوە کە پارتى و یەکێتیشیان تێدابوو، رێککەوتن لەسەر پێدانى مۆڵەتى 45 ڕۆژ بە حکومەت بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی، ئەگەرنا کاردەکەن بۆ لەکارخستنى حکومەت و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت.