گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دۆلار بەرزبووەوە

2019.11.25 - 10:04
نرخى دۆلار بەرزبووەوە
ناس کورد –   لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، نرخى دۆلار بەرانبەر دینار ڕووى لە بەرزبوونەوە کرد و نرخى زۆربەى دراوەکانى دیکە بەجێگیرى ماونەتەوە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 700  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە". . وتیشى هەروەها نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10 هەزار دیناری عێراقییە و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21  هەزار و 250 دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 132 هەزار دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە  109.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 127 دۆلارە.