کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کچێکى ئەمریکى ماوەى 18 ساڵ هاوسەرگیریی دواخست لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا، ئەوەش بۆ ئەوەى کێشى دابەزێنێت و بتوانێت ئەو جلى بوکێنییە لەبەربکات کە خەونى پێوەدەبینى. . به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ئۆدێتى، شارمین پرۆكس دارین سكویزر كه دوو هاوڵاتى ئه‌مریكین ساڵى 2001 ده‌بنه دڵدارى یه‌كتر و بڕیارى هاوسه‌رگیرى ده‌ده‌ن، ئه‌وكاته كچه‌كه ته‌مه‌نى 17 ساڵان ده‌بێت به‌ڵام به‌هۆى قه‌ڵه‌وى كچه‌كه‌وه پڕۆسه‌كه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بۆ 18 ساڵ دواده‌كه‌وێت. . شارمین ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى منداڵێكى لهدڵدارهكهى ده‌بێت (له‌كه‌لتورى ڕۆژئاوا منداڵ خستنه‌وه پێش هاوسه‌رگیرى ئاساییه) هه‌ست به‌وه ده‌كات ورده ورده كێشى زیاد ده‌كات و ئه‌وه‌ش واده‌كات جلى بوكێنى بهبهرى نه‌كات، بۆیه بڕیارى دواخستنى هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ده‌دات. . شارمین باسى له‌وه‌شكردووه، به‌هۆى زۆر خواردنى شوكۆلاته و زۆر خه‌وتنى شه‌وانه‌وه كێشى زۆر زیاتر بووه به‌جۆرێك نه‌یتوانیوه سه‌رپه‌رشتى منداڵه‌كه‌ى بكات، بۆیه ساڵى 2014 بڕیار ده‌دات به‌ته‌واوى خۆى لاواز بكات و دواتر خهونهكهشى بهدێبهێنیت كه له به‌ركردنى جلى سپى بوكێنیه.