ناس کورد-
سەرچاوەیەکى باڵا لە دژە تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، هەژمارى فەرمى دژە تیرۆر لە تویتەر و فەیسوک هاککراوە و ئەوەى شەوى ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە لەبارەى دەستگیرکردنى عادل عەبدولمەهدییەوە ناڕاستە.
.
سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەى لە هەژمارەکانیان لە تویتەر و فەیسوک لە بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن، چونکە هەژمارەکانیان هاککراون.
.
درەنگانى شەوى ڕابردوو بەیاننامەیەک بەناوى دەزگاى دژە تیرۆرەوە بڵاوکرایەوە، لەبارەى ڕاگەیاندنى یاخى بوونى سەربازى و دەستگیرکردنى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران بەتۆمەتى کوشتنى خۆپیشاندەران.
.
لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە زارى تاڵب شەغاتى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆرەوە ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە و ڕایگەیاند "دەزگاى دژە تیرۆر پارێزەرى گەل و سیستەمى سیاسی دیموکراتى و دەوڵەت و دامەزراوە نیشتیمانییەکانە".