گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر نەگەن بە ڕێککەوتن ئەوا پشکى هەرێم لە بودجە زۆر کەمتر دەبێت

پەرلەمانتارێکى فەتح: هەرێم پابەند بێت ئێمەش بەتەواوى پشتیوانى لە ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغداد دەکەین

2019.11.24 - 22:33
پەرلەمانتارێکى فەتح: هەرێم پابەند بێت ئێمەش بەتەواوى پشتیوانى لە ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغداد دەکەین
ناس کورد- پەرلەمانتارێک لە هاوپەیمانى فەتح، ئاشکرایدەکات، پێشوازى لە ڕێککەوتنەکەى نێوان هەرێم و بەغداد دەکەن، دەشڵێت گەر هەرێم پابەندى بێت بەتەواوى پشتیوانى ڕێککەوتنەکەش دەبن. , سیهام موسا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح، سەر بە هادی عامری کە دووەم گەورەترین هەوپەیمانی نێو پەرلەمانی عێراقە تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ئەوەداین هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە مافە سیادییەکانی عێراقەوە". , ئەو پەرلەمانتارەى فەتح وتیشی: "نابێت هەرێم سودمەندبێت لە پارە و بودجەی عێراق کە سەرچاوەکەی نەوتی بەسرە و عەمارەیە، بەبێ ئەوەی یەک بەرمیل نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکات". , لەبارەى ڕێککەوتنە نوێکەى لەنێوان هەرێم بەغداد هاتوەتە ئاراوە، سیهام موسا ڕونیکردەوە: "پێشتر ڕێککەوتنی زۆر لەوباریەوەکراوە لەنێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند، بەڵام هەرێم پێوەی پابەند نەبوە، بۆیە ئێمە چاودێری ڕێککەوتنەکە دەکەین هەرکات شتی لێ سەوز بو، ئەوکات بە هەموو توانامانەوە پشتگیری دەکەین". , بەڕاى ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر هەرێم و بەغداد نەگەن بە ڕێککەوتن ئەوا پشکی هەرێم لە بودجەی 2020 زۆر لەوە کەمتر دەبێت کە پێشبینی دەکرێت. , ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنی شەممە، شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی سەبارەت بە پرسی نەوت و بودجەی 2020 کۆبوونەوە، بۆدرێژەدانیش بە گفتوگۆکانی نێوانیان، بڕیارە سبەی شاندی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغداد. , پاش کۆبوونەوەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ شاندەکەى کە سەردانى بەغدادیان کردبو، مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێم وتى: "گفتوگۆکان لەگەڵ بەغداد قۆناغێکى پێشکەوتو باشیان بڕیوە و لێکتێگەیشتنى باش هەیە". , ,