گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاى پاسداران داوا لە دەسەڵاتى دادوەرى ئێران دەکات سزاى ئەو کەسانە بدرێت کە سەرکردایەتى خۆپیشاندانەکانیان کردووە

2019.11.24 - 21:15
سوپاى پاسداران داوا لە دەسەڵاتى دادوەرى ئێران دەکات سزاى ئەو کەسانە بدرێت کە سەرکردایەتى خۆپیشاندانەکانیان کردووە
ناس کورد- بەگوێرەى پێگەى "میزان"ى هەواڵى سەربە دەسەڵاتى دادوەرى ئێران، سەرکردەیەکى دیارى سوپاى پاسداران داواى لە دەسەڵاتى دادوەرى کردووە، سزاى توند دەربکات بۆ ئەو کەسانەى کە بە "بەکرێگیراو" ناوى بردوون، دەشڵێت، سەرکردایەتى خۆپیشاندانەکانى ئێرانیان کردووە. , لاى خۆشییەوە ئەمیراڵ عەلى فەداوى، سەرکردە لە سوپاى پاسداران ڕایگەیاندووە: "سەرجەم ئەو بەکرێگیراوانەمان دەستگیرکردوون، کە دانیان بەوەدا ناوە، کاریان بۆ ئەمریکا کردووە، بە ئیزنى خوا چاوەڕوانین دەسەڵاتى دادوەرى ئێران بەشێوەیەکى توند سزایان بدات". , ئەوەش پاش ئەوە دێت ئێران هەریەکە لە وڵاتانى ئەمریکا  سعودیە و ئیسرائیلى تۆمەتبارکردبو بەوەى، خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکەى ئەوروژێنن بە مەبەستى ئەنجامدانى کارى تێکدەرانەوە و توندووتیژى. , سەرکردەکەى سوپاى پاسداران باسى لەوەشکردووە: "هەندێک کەس کە لە خۆپیشاندانەکان گیانیانلەدەستداوە، لە پشتەوە و لەنزیکەوە گولەیان بەرکەوتوە، ئەوەش بەڵگەیە کە تەقەکەرەکان لەنێو خۆپیشاندەران بوە". , پێشتر ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، هێزە ئەمنییەکانى ئێران لەسەر خانو و تەلارەکانەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن، لەگەڵ حاڵەتێک کە لە نێو هەلیکۆپتەرەوە تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە. , ئەو ڕێکخراوە لە دوایین ئامارى خۆیدا، ئاشکرایکردووە، بەلانى کەمەوە 115 کەس کوژراون، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران ڕەتى دەکاتەوە و ئەو ژمارەیەوە بە دروستکراو دەزانێت. , ,