گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆیتەرز: لە چەند پارێزگایەکى عێراق بەهۆى تەقەى هێزە ئەمنییەکانەوە نۆ کەس کوژراون

2019.11.24 - 19:26
ڕۆیتەرز: لە چەند پارێزگایەکى عێراق بەهۆى تەقەى هێزە ئەمنییەکانەوە نۆ کەس کوژراون
ناس کورد- لە چەند پارێزگایەکى خواروى عێراق بەهۆى خۆپیشاندانەکان و تەقەى هێزە ئەمنییەکانەوە، نۆ کەس کوژراون، لەگەڵ بوونى دەیان بریندار. , بەگوێرەى هەواڵێک ئاژانسى ڕۆیتەرز، کە لەچەند سەرچاوەیەکى نێو پۆلیس و تەندروستیى عێراقەوە دەستى کەوتوون، بەهۆى تەقەى هێزە ئەمنییەکانەوە لە پارێزگاى بەغداد و چەند پارێزگایەکى دیکەى باشورى عێراق، بەهۆى بوونى ئاڵۆزى لەنێو خۆپیشاندانەکان و تەقەى هێزە ئەمنییەکانەوە نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە. , بەگوێرەى هەواڵەکەى ئەو ئاژانسە، هەر ئەمڕۆ لەو چەند پارێزگایانەى عێراق کە خۆپیشاندانیان تێدا بوە 70 کەس برینداربوون، سەرجەم برینەکانیش بەهۆى گولەى ڕاستەوخۆى هێزە ئەمنییەکان و بۆمبى گازى فرمێسکڕێژە بوون، هەندێک لەو کەسانەشى کە گیانیانلەدەستداوە گولە بەر سەریان کەوتوە. , ڕۆیتەرز ئەوەشى خستوەتەڕو، لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانەوە لە مانگى تشرینى یەکەمەوە تا ئێستا ژمارەى ئەو کەسانەى لە خۆپیشاندانەکان گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 330 کەس لە هاوڵاتییان و ، کە لە دواى ساڵى 2003 وڵاتەکە خۆپیشاندانى واى بەخۆیەوە نەبینیوە. , ,