کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرپرسى پەیوەندییەکان لە نوسینگەى سەرۆککۆمارى ئێران رایگەیاند "به‌هۆى به‌شداریكردن له‌پرسه‌ى خوشكه‌كه‌یدا، حەسەن رۆحانى كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ڕاگرتووە". . عه‌لى سهغیرى ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆككۆمارى ئێران به ئاژانسى هه‌واڵى جوانى وڵاته‌كه‌ى وتووە "بڕیار بوو سبه‌ى (دووشه‌ممه)، سه‌رۆككۆمار سه‌ردانى زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى ئێران بكات كه به‌مدواییانه رووبەڕووى زەمینلەرزە بوونەوە، هه‌روه‌ها به‌شدارى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى ڕێگایه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌ر بكات له‌ئازه‌ربایجان، به‌ڵام گه‌شته‌كه‌ى ناكات و دوایخستووه". . سهغیرى هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌و ناوچانه و ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى، بۆ بەشداریکردنى سەرۆککۆمارى ئێران لە پرسەى خوشکەکەى گەڕاندەوە کە بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایى کرد. .