گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

2019.11.24 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەسەرۆکایەتى ئەمریکا راگەیەندراوێکى لەبارەى ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش بڵاوکردەوە کە لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە دێرەزور ئەنجامیاندا و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەدا چەند تیرۆریستێکى داعشیان کوشتوە. . لە راگەیەندراوى هاوپەیمانییەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە هاوکاری سەدان شەڕڤانی هەسەدە لە دێرەزور، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە و چەندین چەکداری داعشیان کوشتووە و ژمارەیەکی زۆریشیان دەستگیرکردوە. . هاوکات کینت ماکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتییەکە ئاشکرای کرد، زیاتر لە 500 چەکداری هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی بەمنزیکانە بە هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە، گەورەترین ئۆپراسیۆن لە دژی پاشماوەکانی داعش ئەنجامبدەن و ئەو ناوچانە لە داعش پاک بکەنەوە. . لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە هەسەدە ئاڕاستەی ڕای گشتی کرد، ئاماژەى بەوە کرد :"سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە چەند ڕۆژێکە هێرشی توند دەکەنە سەر ناوچەکانی عەین عیسا و سەمحور و لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەو ناوچانە بۆردومان دەکەن و ئێمەش بە توندی وەڵاممان داونەتەوە و بەرخۆدانی مەزنمان کردووە". . هەسەدە روونیکردۆتەوە، ئەو هێرشانە بە ئاگاداری ڕوسیا بووە و ئەو وڵاتە هیچ ڕێگرییەکی نەکردووە لە تورکیا، لەکاتێکدا ڕوسیا گرەنتیکاری ئاگربەست بووە. .