گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێکی باڵاپۆش بەرگری لە باوک و کوڕێکی یەهودی دەکات (ڤیدیۆ)

2019.11.24 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێکی باڵاپۆش بەرگری لە باوک و کوڕێکی یەهودی دەکات (ڤیدیۆ)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت، کەسێکی "ڕەگەزپەرست" بە قسە هێرش دەکاتە سەر باوک و کوڕێکی یەهودی کە لەناو میترۆیەکی شاری لەندەنی بەریتانیادا دانیشتوون. . لە ڤیدیۆکەدا کە ئێوارەی هەینی ڕابردوو سەرنشینێکی ناو میترۆکە تۆماریکردووە، کەسە "ڕەگەزپەرستەکە" سوکایەتی بە ئاینی یەهودی دەکات و بە "بازرگانیکردن بە کۆیلە" تۆمەتباریان دەکات. . دوای قسەکانی، یەکێک لە سەرنشینەکان دەیەوێت ڕوبەڕوی "کەسە ڕەگەزپەرستەکە" بێتەوە بەڵام پێی دەڵێت، "لاچۆ لەبەرچاوم ئەگەرنا مشتێک لە لوتت دەدەم" و چەند هەڕەشەیەکی تری لێ دەکات. . ئەو کەسەی کە ڤیدیۆکەى تۆمار کردووە دەڵێت، "چوار کەس ویستیان ئەو پیاوە بوەستێنن کە یەکێکیان ژنێکی باڵاپۆشی موسوڵمان بوو کە زۆر بوێر و ئازا بوو." . ژنەکە باڵاپۆشەکە ڕوبەڕووی کەسکە دەبێتەوە و داوای لێ دەکات واز لەو سوکایەتییە بهێنێت، دوای ماوەیەک گفتوگۆ، کەسەکە واز دەهێنێت. https://twitter.com/scatatkins/status/1197894489291055104?s=20