گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى حکومەتى هەرێم: شاندی هەرێم بۆ کۆتایهێنان بە گفتوگۆکان دەچنەوە بەغدا

2019.11.24 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى حکومەتى هەرێم: شاندی هەرێم بۆ کۆتایهێنان بە گفتوگۆکان دەچنەوە بەغدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاشکراى کرد "سبەینێ (دووشەممە) جارێکی دیکە بۆ کۆتایهێنان بە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا، شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچنەوە بەغدا". . جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: " گفتوگۆى شاندەکەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق دەربارەی ڕێكکەوتن لەسەر پرسی نەوت و بودجە، دەبێت". . روونیشیکردەوە "گفتوگۆکانی شاندەکەى هەرێم، بەچاودێرى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولادا دروست بووە، بۆ ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت". . دوێنێ (شەممە)، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2020 و ئەمڕۆش شاندەکە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە. .