گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا ئەنجامى دانوستانەکانى لەگەڵ هەرێم ئاشکرادەکات

2019.11.24 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا ئەنجامى دانوستانەکانى لەگەڵ هەرێم ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزیرى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد، دانوستانەکانیان لەگەڵ هەرێم ئیجابى بوون و لەسەر دووخاڵى سەرەکى گفتوگۆیان کردووە، سبەینێش شاندێکى هەرێم دەچنەوە بەغدا بۆ تەواوکردنى گفتوگۆکانى نێوانیان. . سامر غەزبان کە هاوکات جێگرى سەرۆک وەزیرانە بۆ کاروبارى وزە بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، لەگەڵ شاندى هەرێم دوو خاڵى سەرەکییان تاوتوێکردووە، یەکەمیان وەرەقەیەکى تایبەت بە لێکتێگەیشتن بووە بۆ ڕێکخستنى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا و ڕادەستکردنى نەوتى هەرێم بە کۆمپانیاى سۆمۆ و فرۆشتنى و گەڕانەوەى داهاتەکەى بۆ بودجەى گشتى وڵات. . وتیشى "خاڵى دووەمی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرسی دارایی لەناویاندا موچەى فەرمانبەران و شایستە داراییەکانى دیکە". . سامر غەزبان باسى لەوەشکرد، شاندێکى دیکە سبەینێ سەردانى بەغدا دەکاتەوە بۆ تەواوکردنى پرسە سەرەکییەکان، کەشوهەواى دانوستانەکانیش باش و ئیجابی بوون. . ئەوەشى خستووەتەڕوو، شاندى هەرێم پێی ڕاگەیاندوون بەتەواوى دەسەڵاتیان پێدراوە و مەبەستیان لەسەردانەکە ئەوە بووە داهاتى وڵات زیاد بکەن، لە ڕێگەى بەشداریکردنى هەرێم لە هەناردەى نەوتى عێراق. . دوێنێ شاندێکى هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوە، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسە هەڵواسراوەکانى نێوانیان، لەناویاندا نەوت و بودجە. . پێشتر بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ ناس کوردى ئاشکراکردبوو، هەرێم و بەغدا هەنگاوى باشیان بڕیوە، ویستى گەیشتن بەڕێککەوتن لاى هەردولا هەیە، بیروبۆچونەکان زۆر لەیەکەوە نزیکن. . باسى لەوەشکردبوو “هەرچەندە هێشتا بەفەرمى نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن لەسەر نەوت و بودجە، بەڵام لەم هەفتەیەدا بەفەرمى ڕادەگەیەنرێت، دواى ئەوەى چەند کۆبوونەوەیەکى دیکە دەکرێت لەنێوانیاندا”.