کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئێران ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى ئێران "دوو ڕووه"، ڕێگه نادات خه‌ڵكى ئێران ده‌ستى بگاته هێڵه‌كانى ئێنته‌رنێت و دهیپچڕێنیت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو به‌رپرسانى ئێران سود له‌تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان وه‌رده‌گرن. . برایان هۆك لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى كه به‌رپرسانى ئێران ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌خه‌ڵكى خۆیان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن "منیش داوا له فه‌یسبوك و یێنستا و توێته‌ر ده‌كه‌م هه‌ژمارى هه‌ریه‌كه له خامنه‌یى و ڕۆحانی و جه‌واد زه‌ریف دابخات تا ئه‌وكاته‌ى هه‌موو خه‌ڵكى ئێران دهستیاندهگاته ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان". . باسى له‌وه‌شكردووه، به‌رپرسانى ئێران ئینته‌رنێتیان پچڕاندووه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رگ و ناڵه‌ى خه‌ڵكى خۆپیشانده‌ر و ناڕازى له‌سه‌رتاپاى ئه‌و وڵاته‌دا بشارنه‌وه. . دوابه‌دواى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران كه بەهۆى گرانكردنى نرخى به‌نزین بۆ سێ به‌رامبه‌ر زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه، حكومه‌تى ئێران ناچاربوو هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت له‌و ماوه‌یه‌دا بپچڕێنیت، ته‌نها له‌سه‌ر ئاستێكى تایبه‌ت به‌ڕێژه‌ى 5% ئینته‌رنێت كارى پێده‌كرێت ئه‌وه‌ش تایبه‌تە به هه‌ندێ ده‌زگا و به‌رپرسانى باڵاى ئێرانه‌وه.