گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێکدادان تا بەرەبەیانی بەردەوام بوو

شەوێکی خوێناویی ناسرییە بە کوژرانی دوو خۆپیشاندەر و 37 بریندار کۆتایی هات (ڤیدیۆ)

2019.11.24 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
شەوێکی خوێناویی ناسرییە بە کوژرانی دوو خۆپیشاندەر و 37 بریندار کۆتایی هات (ڤیدیۆ)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە هێرشی درەنگانێکی شەوی ڕابردووی هێزە ئەمنییەکانی شاری ناسرییە، دوو خۆپیشاندەر کوژران و 35ی تریش برینداربوون. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2019، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار ڕێگای پردە سەرەکییەکانی شاریان داخست و تایەیان سوتاند، بەڵام دواتر هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان دا بڵاوەیان پێبکەن و لە ئەنجامدا دوو خۆپیشاندەر کوژران و 35ی تریش برینداربوون." . وتیشی، "شەڕ و پێکدادانەکان تا کاتژمێری سێی بەیانی بەردەوام بوون، برینی بەشێک لە بریندارەکانیش سەختە چونکە بە گولـلە پێکراون." [video width="320" height="560" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/11/video-1574572381.mp4"][/video]   [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/11/video-1574536701.mp4"][/video]