گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەیەکى پێشووى سەربازى بە پارێزگارى نەینەوا هەڵبژێردرا

2019.11.24 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەکى پێشووى سەربازى بە پارێزگارى نەینەوا هەڵبژێردرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا، لیوا نەجم جبورى فەرماندەى پێشووى ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگاکەى بە پارێزگارى نوێ هەڵبژارد. . پەیامنێرى ناس ڕایگەیاند، ئەنجومەنى پارێزگا توانیویەتى کۆبوونەوەکەى ئەنجام بدات، دواى گەیشتنى هێزێکى سوات بۆ پارێزگارى لێکردنى، تا بتوانێت دەنگ بدات لەسەر دیاریکردنى نەجم جبورى لەکۆبوونەوەیەکدا کە چەند خولەکێکى خایاند. . لەکۆى 39 دەنگ، نەجم جبورى 23 دەنگى بەدەستهێنا و بە پارێزگارى نەینەوا هەڵبژێردرا. . نەجم جبورى لیواى خانەنشینە و ساڵى 1956 لە گەیارە لەدایک بووە، بەشدارى لەجەنگى ئێران و عێراقدا کردووە، لەکاتى هێرشى ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ ڕوخانى رژێمى سەدام حوسەین پەیوەندى بە ئەمریکییەکانەوە کرد.