کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
رۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشكرایده‌كات، دوور نییە پڕۆسەى لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ لەکۆتا قۆناغدا بەرەو ئەوە بڕوات هاوشێوەى نیکسۆن کۆمارییەکان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوەى بکەن بەوەش مایک پێنسى جێگرى پۆستەکە بگرێتە دەست.
.
کەى و چۆن ترەمپ دوردەخرێتەوە؟

رۆژنامەى ئێندپێندتى به‌ریتانى له‌ڕاپۆرتێكیدا به‌ناونیشانى (ئایا تره‌مپ له‌كاره‌كه‌ى دورده‌خرێته‌وه و كه‌ى..؟) ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه سه‌ره‌تا سه‌رۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئه‌مریكا نه‌یویستووه پڕۆسه‌ى لێپرسینه‌وه له‌تره‌مپ له‌سه‌ر پرسى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانیا بباته ناو په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى دیموكراته‌كان به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه خستووەتەڕوو، ناچار بووه كارى جدى له‌سه‌ر بكات.
.
ڕاپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌ندرۆ بانكۆمب ڕۆژنامه‌نوسى ئیندیپێندتهوه ئاماده كراوه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له ئێستادا هه‌مووان پرسیار ده‌كه‌ن و تاوتوێى چۆنیه‌تى دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى كۆنگریس ده‌كه‌ن كه تۆمه‌تباره به‌فشار خستنه سه‌ر ئۆكرانیا بۆ زیانگه‌یاندن به ڕكابهرهكهى تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كه بڕیاره ساڵى داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌پرسێت "دیموكراته‌كان ده‌توانن چى بكه‌ن پێش ده‌نگدان بۆ دورخستنه‌وه‌ى تره‌مپ..؟"
.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كه ئه‌ندرۆ هه‌ڵوێستى سه‌رۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕوونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "چه‌ند مانگێك نانسى پیلۆسى خاوه خاوى ده‌كرد بۆ لێپرسینه‌وه له‌تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌كان و دابه‌شبوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره بزانێت و بۆى ده‌ربكه‌وێت كه كاردانه‌وه‌ى توند به‌دواى ئه‌و پرسه‌دا دێت".
.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، گه‌ر بێت و ناوه‌رۆكى ئه‌و سكاڵایه‌ى كه تایبه‌ته به‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانیا ئاشكرا نه‌بوایه پێنه‌ده‌چوو دیموكراته‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ى فه‌رمیان له‌و پرسه‌دا بكردایه، به‌ڵام سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان له‌ژێر فشارى به‌ڵگه ڕوونه‌كان كه دیموكراته‌كان خستیانه به‌رده‌مى هیچ ڕێگایه‌كى تر‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ما جگه ده‌ستكردن به‌پڕۆسه‌ى لێپرسینه‌وه.
.
یارى ژماره‌كان

به‌پێى زانیارییه‌كانى ئیندیپێندت، كۆماریه‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێزیان به‌ده‌سته‌وه نییه به‌رگرى لهههڵویستى تره‌مپ بكه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تڕه‌مپ و یاریدهرهكهى و میك مۆڵڤانى دانیان بهزۆربهى به‌ڵگه و تۆمه‌ته‌كاندا ناوه و پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كۆتایى پڕۆسه‌كه به‌ره‌و یارى ژماره‌كان ده‌ڕوات كه دیموكراته‌كان به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى داواكارى بۆ لێپرسینه‌وه لهتۆمهتهكان ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى بكرێت، له‌نێو پهڕلهمانیشدا دیموكراته‌كان زۆرینه‌ن و ده‌نگى پێده‌ده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بێته ئه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان ده‌نگ بهداواكاریهكه بده‌ن كه بۆ ئه‌وه‌ش پێویستى به‌زۆرینه‌ى ساده‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌ندامان هه‌یه بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆك.
.
ئێندیپێندنت باسى له‌وه‌شكردووه، دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئه‌و كاره تێپه‌ڕێنن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بۆ كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ساڵى داهاتووى ئاماده بكه‌ن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ش ماوه‌یه‌ك دوایانخست بۆ ئه‌وه‌ى گوێ لهزانیاریى شایه‌تحاڵه‌كانى پڕۆسه‌كه له‌وانه جۆن بۆڵتن بگرن و ده‌نگدانى ئەنجومەنى نوێنەرانیش له‌سه‌ر پرسه‌كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا به‌رێوه ده‌چێت.
.
ئێندیپێندت ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ى دورخستنه‌وه‌ى تره‌مپ له‌ئه‌نجومه‌نى پیران بگیرێتە به‌ر، ئه‌وا پێویستى به سێیه‌كى ده‌نگى ئه‌ندامان هه‌یه و تره‌مپ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه پشت ده‌به‌ستێته سه‌ر ئه‌ندامانى حزبه‌كه كه كۆمارییه‌كان تێیدا زۆرینه‌ن له‌و كاته‌شدا تره‌مپ ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى زیاتره گه‌ر لێپرسینه‌وه‌كه له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
.
له‌كۆتایى ڕاپۆرته‌كه‌ى ئێندپێندتدا باسى له‌وه‌ش كردووه، لایه‌نگرى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پیران بۆ تره‌مپ لهترسیانهوهیه بۆ ڕه‌خنه و فشاره‌كانى لایه‌نگرانى تره‌مپ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌كرێت گۆڕانكارى به‌سه‌ریدا بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر سه‌ركردایه‌تى كۆمارییه‌كان هه‌ستیان كرد جه‌ماوه‌رى تره‌مپ پاشه‌كشێیان كردووه وه‌كو ئه‌وه‌ى كاتێ ڕوداوه‌كه‌ى نیكسۆن ڕویدا و كۆمارییه‌كان قه‌ناعه‌تیان پێكرد ده‌ستله‌كاربكێشیته‌وه لهپۆستهكه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وان له‌ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌نگ بۆ متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن، دوور نیه ئه‌و سیناریۆش دووباره بێته‌وه به‌وه‌ش مایك پێنس ده‌چێته شوێنه‌كه‌ى.