گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق: حکومەت بەم نزیکانە پڕۆژەى بودجە دەنێرێتە پەرلەمان

2019.11.24 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق: حکومەت بەم نزیکانە پڕۆژەى بودجە دەنێرێتە پەرلەمان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێشبینیدەکات ئەم هەفتەیە یان هەفتەى داهاتوو پڕۆژەى بودجە لەلایەن حکومەتەوە ڕادەستى پەرلەمان بکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى. . شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "حکومەت لەم هەفتەیە یان هەفتەى داهاتوو پڕۆژەى بودجە ڕەوانەى پەرلەمان دەکات، پڕۆژەکە زۆر جیاوازە لە پڕۆژەکانى پێشوو، لەبەرئەوەى داواکارییەکانى ئێستا و خۆپیشاندەرانى تێدا جێکراوەتەوە". . وتیشى "پەرلەمان و حکومەت بەڵێنى زۆریانداوە بە خۆپیشاندەران بە چڕکردنەوەى پڕۆژەکان لە قۆناغى داهاتوودا و ڕەخساندنى هەلى کار، ئەوەش دەبێتە هۆى هێورکردنەوەى شەقام". . لەبارەى سەردانى وەفدى کوردى بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە، شیروان میرزا وتى "لێکنزیکبونەوەیەکى گەورە لە بۆچوونى هەردوولادا هەبووە لەو بارەیەوە". . ماوەى چەند مانگێکە حکومەتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتووە، بەڵام هێشتا ڕادەستى پەرلەمانى نەکردووە، لەکاتێکدا بەپێی یاسا دەبوو لەمانگى ڕابردوودا پڕۆژەکەى ڕادەستبکرادایە. . قوسەى شەبەکى ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، پێویستە حکومەت پەلە بکات لە ناردنى پڕۆژەى بودجە بۆ پەرلەمان، بەمەبەستى تاوتوێکردن و پەسەندکردنى پێش کۆتایی ئەمساڵ.