ناس کورد-
لەگەڵ ئەوەى رێککەوتن کرا بۆ ئەنجامدانى ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام دەستدرێژییەکانی سوپا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر شارۆچەکەی عەین عیسا و ناوچەکانى ترى سوریا بەردەوامە.
.
بە گوێرەی هەواڵێکى سکاى نیوزى عەرەبى، سوپای تورکیا و ئەو میلیشیایانەی کە پاڵپشتیان دەکات، لەئێستادا دەوری شارۆچکەی عەین عیسایانداوە لەچەند لایەکەوە و کەمتر لە یەک کیلۆمەتر دوورن لە سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریاى دیموکراتەوە، ئەوەش وایکردووە شەڕی دەستە و یەخە لەنێوانیاندا ڕووبدات، چونکە ئەو شارۆچکەیە لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگییەکی زۆرى هەیە بۆ هێزەکانی سوریاى دیموکرات (هەسەدە).
.
شارەزایان پێیانوایە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان چارەنووسی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا و تورکیا و ڕوسیا لە لایەکی ترەوە دەخاتە ژێر پرسیارەوە، چونکە لە ئێستادا سەرەڕای بەڵێنەکانی تورکیا بۆ هەڵپەساردنی هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچانە هێرشەکان بەردەوامن بە تایبەتی بۆ سەر ناوچەکانی " ئێم4" کە پارێزگای حەسەکە و لازقییە دەبەستێتەوە بەیەک وبە شارۆچەکەی عەین عیسادا تێدەپەڕێت.
.
لە وباریەوە نەواف خەلیل، بەڕێوەبەری سەنتەری کوردی بۆ توێژینەوە، بەکەناڵی سکای نیوزی وتووە:" ئەمە یەکەم جار نییە تورکیا پێشێلی ڕێککەوتنەکەی سوچی بکات، بەڵکو لە بنەڕەتدا تورکیا بە هیچ شێوەیەک پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نەبووە".
.
ڕاشگەیاند" لەو ماوەیەدا زیاتر لە60 گوندیان داگیرکردووە، هێرشەکانیش بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە بۆ سەر ئەو ناوچانە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەتورکیا و بەرەی نوسرە".
.
خەلیل ئەوەشی خستووەتە ڕوو، تورکیا هەوڵدەدات پەشێوی و ئاڵۆزی بڵاوبکاتەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی دەرفەت بە چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش بڕەخسێنێت لە زیندانەکان هەڵبێن.
.
ئاماژەی بەوەشکرد "زیندانەکەی عەین عیسا ژمارەیەک چەکداری مەترسیداری داعشی تێدایە".
.