کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، بەسەردانێک گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازیکرا. . کەمێک لەمەوبەر، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە بەسەردانێک گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەئێستادا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە. . مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەهەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمەوە پێشوازی کرا. . بەپێی زانیارییەکان مایک پێنس دوای گەیشتنی بە بەغداد ڕاستەوخۆ چووەتە بنکەی عەین ئەسەد لە شاری ئەنبار بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ڕاستەوخۆ لەئەنبارەوە گەیشتە هەرێمى کوردستان. .