گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکۆبوونەوەیەکى چارەنوسسازدا چارەنوسى عەبدولمەهدى یەکلایی دەکرێتەوە

2019.11.23 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەکۆبوونەوەیەکى چارەنوسسازدا  چارەنوسى عەبدولمەهدى یەکلایی دەکرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کەناڵى سکاى نیوز لەزارى سەرچاوەیەکى عێراقییەوە بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە هێزە سیاسییەکان ئەمڕۆ کۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک لەناویاندا "یەکلاییکردنەوەى چارەنوسى" عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران. . سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی پێشنیازى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکرێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پەیامەکەى سیستانى. . عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئاینى لە عێراق پێشتر داوایکردبوو، چاکسازى لە یاساى هەڵبژاردنەکان بکرێت و چاکسازییەکانى بە تاکە دەرچەى تێپەڕاندنى ئەو قەیرانە دانابوو کە عێراقى گرتووەتەوە. . دوێنێ لە وتارى هەینیدا لە کەربەلا، نوێنەرى سیستانى وتى "مەرجەعیەت جەخت لەسەر پێویستى پەلەکردن لە پەسەندکردنى یاساى هەڵبژاردن و کۆمسیۆن دەکاتەوە، کە ڕێگەخۆشدەکەن بۆ تێپەڕاندنى قەیرانى ئێستا". . ئەوە لەکاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو 12 لایەنى سیاسی لە ماڵى عەمار حەکیم لە بەغدا کۆبوونەوە و ماوەى 45 ڕۆژ مۆڵەتیان بۆ عەبدولمەهدى دیاریکرد تا چاکسازییەکان جێبەجێ بکات، ئەگەرنا کاردەکەن بۆ لەکارخستنى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت. . بەڵام کۆبوونەوەکە و دەرئەنجامەکەى کاریگەرى ئەوتۆى لەسەر خۆپیشاندەران دروستنەکرد و خۆپیشاندەران سورن لەسەر داواکارییەکانیان، لەسەرووى هەمویانەوە دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت. . ئەمڕۆش خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داواى رۆشتنى حکومەتى “قەناس بەدەستەکان” دەکەن. . ئاماژەیان بەوەشکردووە “كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تێكدا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنى هاووڵاتیانى كرده‌وه‌یه‌كى ناشیرینه‌ و سوكایه‌تیكردنه‌ به‌خوێنى قوربانیان، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ ناڕازییه‌ ڕە‌سه‌نه‌كان كه‌ گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى ڕە‌تده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ژمار ناكرێن".