کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داواى رۆشتنى حکومەتى "قەناس بەدەستەکان" دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن "ستەمکاران"ى دەسەڵات لەکۆشکى تاریکیدا کۆبوونەتەوە بۆ پینە و پەڕۆکردنى کۆمەڵێک کارى حکومەت کە دەستى بە خوێنى هاووڵاتیان سوورە. . ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 23ى تشرینى دووەمى 2019)، خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن "گه‌رچى خۆپیشانده‌ران داواى ڕۆشتنى حكومه‌تى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان ده‌كه‌ن پێش هه‌ر دانیشتن و ڕێكکه‌وتنێك به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكى گه‌نده‌ڵى سیاسى سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى بۆیه ده‌سه‌ڵاتیش سڵ له‌كوشتنى خۆپیشانده‌ران و سه‌ركوتكردنیان ناكاته‌وه". . خۆپیشانده‌رانى گۆڕەپانى ته‌حریر روونیانکردۆتەوە "كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك لهكهسایهتیهكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تێكدا كه به‌رپرسه له كوشتنى هاووڵاتیانى كرده‌وه‌یه‌كى ناشیرینه و سوكایه‌تیكردنه به‌خوێنى قوربانیان، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌سه‌ر خه‌ڵكه ناڕازییه ڕەسهنهكان كه گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى ڕەتدهكهنهوه هه‌ژمار ناكرێن . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پاساوى مانه‌وه‌یان بۆ بوونى هه‌ڵبژاردنێكى ساخته ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه زۆرینه‌ى عێراقیه‌كان بایكۆتیان کردووە". . داواش لە هاووڵاتیانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەن "له‌دژى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆپیشاندانى ملیۆنى سازبكه‌ن و شه‌رعیه‌ت له‌هه‌موو حزبه ساختهچیهكان وه‌ربگیرێته‌وه و به‌و چاكسازییه ڕوكهشانهى كه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ مانه‌وه‌یان باسى ده‌كه‌ن ڕەتبكهنهوه. .