کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سائیرون ڕایگه‌یاند، چه‌ند حزبێك له‌پێشى هه‌موویانه‌وه چه‌ند حزبێكى كوردى ڕێگریان لهدهستلهكاركێشانهوهى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌پۆسته‌كه‌ى كردووە، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا. . لهچاوپێكهوتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، به‌در زیادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند "له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاماده‌یى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى پیشاندا، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك له‌پێشى هه‌موویانه‌وه كورده‌كان ڕێگریان لێ‌كرد". . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى له‌به‌رژوه‌ندى حزبه كوردییەکاندا نییه، "له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ده‌فرۆشێت بێ ئه‌وه‌ى هیچ داهاتێكى ڕاده‌ستى فیدراڵ بكات و حكومه‌تیش مانگانه موچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات". https://www.facebook.com/2018bader/videos/1669465866517334/ له‌باره‌ى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنى سائیرون لە داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، به‌در زیادى جەختیكرده‌وه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه. . پرسی دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى و کابینەکەى، یەکێکە لە داواکاریى خۆپیشاندەران، بەڵام تا ئێستا عەبدولمەهدى ئامادەیی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەرنەبڕیوە، لەجیاتى ئەوە هەوڵدەدات لەڕێگەى چاکسازییەوە توڕەیی شەقام هێوربکاتەوە. . هەفتەى ڕابردووش 12 لایەنى سیاسی لە ماڵى عەمار حەکیم لە بەغدا کۆبوونەوە و ماوەى 45 ڕۆژ مۆڵەتیان بۆ عەبدولمەهدى دیاریکرد تا چاکسازییەکان جێبەجێ بکات، ئەگەرنا کاردەکەن بۆ لەکارخستنى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت.