ناس کورد-
تره‌مپ ڕایگەیاند، باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ئۆكرانیا فریشتە نه‌بووه و ئاماده‌ش نه‌بووه وێنه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ژووره‌كه‌یدا هه‌ڵبواسێت بۆیه له‌كاره‌كه‌ى دووریخستووه‌ته‌وه.
.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگه‌یاند "ئه‌و باڵیۆزه كه هه‌موو كه‌س دەڵێت باشه وێنه‌كه‌ى منى له‌نێو ژووره‌كه‌یدا له باره‌گاى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له كییف هه‌ڵنه‌واسیوه بۆیه دهرمكردووه".
.
ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، ئه‌و باڵیۆزه قسه‌ى خراپى له‌سه‌ر كردووه و به‌رگرى لێنه‌كردووه، بۆیه مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى لایبدات.
.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕوونیكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵواسینى وێنه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا لهباڵیۆزخانهكاندا یاساییه و ئه‌و ژنه‌ش فریشتە نه‌بووه.
.
مارى یۆڤانوڤیتش كه تا ئێستا هۆكارى دورخستنه‌وه‌ى له‌كاره‌كه‌ى نازانێت، شه‌ش مانگ لەمەوبەر له‌كاره‌كه‌ى وه‌كو باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ئۆكرانیا دوورخراوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا وه‌كو شایه‌تحاڵێك ئاماده‌ى پڕۆسه‌ى لێپرسینه‌وه ده‌بێت لە ترەمپ لە دۆسیەى ئۆکرانیادا، كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.