کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هونەرمەندی گۆرانیبێژ پەرواز حسێن گۆرانییەکی بە زمانی عەرەبی و بە ناوی "ماذا جرى؟! – چی ڕوودەدات؟!" بڵاوکردەوە. . گۆرانییەکە تائێستا 500 هەزار بینەری هەیە لە یوتوب، هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە و سامی ئەگروشیش هۆنرانەوەکەى بۆ نوسیوە، دابەشکردنی یەحیا موجییە و بڕیار فەتاحیش دەرهێنانی بۆ کردووە. . پەرواز حسێن گۆرانییەکە بە پەیامێکی ئاشتی بۆ جیهان و هەموو مرۆڤایەتی دادەنێت و دەڵێت، "هاوکات پەیامێکە بۆ دۆخی ئێستای هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکەش لە شەڕ و ئاگر و خۆپیشاندان نقوم بوون." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ویستم ئەو کارەم پەیامێکی هونەریی بێت و بگاتە هەموو کەسێک." https://www.youtube.com/watch?time_continue=1&v=MPK5ACibHao