گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەیەکى لەناکاو روبەڕووى کارەباى هەرێم بووەوە..ئەگەرى کوژانەوەى گشتى هەیە

2019.11.23 - 11:20
کێشەیەکى  لەناکاو  روبەڕووى کارەباى هەرێم بووەوە..ئەگەرى کوژانەوەى گشتى هەیە
ناس کورد-   وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، گرفتێکى تەکنیکى "لەناكاو" بەرهەمهێنانى بڕى 500 مێگاوات کارەباى کەمکردووەتەوە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنى. . وەزارەتى کارەبا ئەمرۆ لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند "كاتژمێر 7:54 دەقیقەی ئەم بەیانییە رێكەوتی 23ی تشرینی دووەم بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەبۆری غازی كۆرمۆر؛ ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگە غازییەكانی هەولێر و سلێمانی و بازیان راوەستا". . ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەو کێشەیە بەرهەمهێنانی بڕی 500 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوەو كاریگەریی توندی كردووەتە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی". . وەزارەتى کارەبا باسى لەوەشکردووە، لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت. . جەختیشیکردووەتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن بۆ ئەوەی كارەبا بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوام بێت، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 6 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.