کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- برایەکى مه‌لا هۆشیار ئەو مامۆستا ئاینییەى سێ ساڵ پێش ئێستا له هه‌ولێر تیرۆر کرا ڕایگەیاند، هەریەکە لە مسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى 10 جار بەڵێنیانداوە سزاى لەسێدارەدانى بکوژانى براکەى واژۆ بکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان نەبردووەتە سەر، بۆیە گومانیان بۆ دروستبووە لەو بارەیەوە. . ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23ى نۆڤمبهرى 2019، لە سێیەم ساڵیادى تیرۆرکردنى مامۆستا هۆشیاردا، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانى ئاینى و چالاكانى مه‌ده‌نیى له‌شارى هه‌ولێر گردبوونه‌وه. . دیار گۆران براى مه‌لا هۆشیار لە وتەیەکدا ڕایگەیاند "سزاى له‌سێداره‌دان بۆ دوو بكوژى مه‌لا هۆشیار ده‌رچووه و دادگاى ته‌میزیش سزاكه‌ى په‌سه‌ند كردووه و ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم كراوه بۆ واژۆکردنى به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و سزایه واژۆ نه‌كراوه". . ئاماژه‌ى بەوەشکرد، 10 جار به‌ڵینى واژۆكردنى ئه‌و سزایه‌یان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمه‌وه پێدراوه به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانیان جێبەجێنهكردووه. . دیار گۆران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و سزایه گومانی ئه‌وه‌ی له‌لا دروستكردوون "ده‌ستێكى گەورە له‌پشتى ڕوداوه‌كه‌وه بێت، ترسى ئەوەمان هەیە بکوژەکان بنێردرێنە دەرەوە و تەواوى ژیانیان بۆ دابینبکرێت". . د. هۆشیار ئیسماعیل، مامۆستا و وتاربێژ، شەوی 22 ى تشرینی دووەمی ساڵی 2016 لە بەردەم ماڵەكەی خۆی لە هەولێر تیرۆركرا و دواتر دوو كەس بەتۆمەتی تیرۆركردنی دەستگیركران و دادگاى بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دەرکردوون.