گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شاندى هەرێم گەیشتە بەغدا

ناس كورد ئەو سێ پێشنیازە ئاشکرادەکات کە هەرێم بۆ ڕێککەوتن ڕادەستى بەغداى دەکات

2019.11.23 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد ئەو سێ پێشنیازە ئاشکرادەکات کە هەرێم بۆ ڕێککەوتن ڕادەستى بەغداى دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   شاندى هەرێمى کوردستان لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا سێ پێشنیاز ڕادەستى بەغدا دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر نەوت و بودجە و پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ لەسەر یەکێک لە پێشنیازەکان ڕێکبکەون. . شاندەکەى هەرێمى کوردستان کەمێک لەمەوبەر گەیشتنە بەغدا و پێکهاتوون لە، ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی، خالید شوانى وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران. . سەمیر هەورامى وتەبێژى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند "سەردانى شاندەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەى پشکى هەرێم لە پڕۆژە یاسى بودجەى 2020، بەتایبەت کە وەزارەتى دارایی عێراق لە سەروبەندى ناردنى پڕۆژەى بودجەدایە بۆ حکومەت تا رەوانەى پەرلەمانى بکات". . وتیشى "حکومەتى هەرێم بەباشى زانى لەم کاتەدا ئەو سەردانە بکرێت، تا پشکى هەرێم جێگیربکرێت لەو پڕۆژە یاسایەدا". . تا ئێستا پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى داهاتووى عێراق دیارینەکراوە و وەستاوەتە سەر ڕێککەوتنى هەردولا لەسەر پرسى نەوت، بەغدا دەیەوێت هەرێم پابەندبێت بە ڕادەستکردنى بڕى 250 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە، تا پشکەکەى لە بودجە جێگیر بکات. . بەرپرسانى هەرێم دەیانەوێت پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى داهاتوو لە پشکەکەیان لە بودجەى ئەمساڵدا کەمتر نەبێت کە بە %12.8 دیاریکراوە. . لەبارەى ئەو پێشنیازانەى شاندى هەرێم ئاڕاستەى بەغداى دەکات بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن، سەمیر هەورامى وتى "سێ پێشنیاز هەیە، کە دەبێت یەکێکیان هەڵبژێردرێت، یەکەمیان ئەوەیە وەکو ئێستا حکومەتى هەرێم نەوت هەناردە بکات و بیفرۆشێت، لەبەرانبەردا حکومەتى بەغدا بەبەهاى 250 هەزار بەرمیل نەوت لە پشکى هەرێم ببڕێت و ئەوەى دەمێنێتەوە بینێرێت". . وتیشى "پێشنیازى دووەم ئەوەیە هەرێم لەڕێگەى بۆرى نەوتى خۆیەوە نەوت هەناردە بکات و داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوت بنێرێتە وەزارەتى دارایی عێراق، پێشنیازى سێیەمیش ئەوەیە حکومەتى هەرێم 250 هەزار بەرمیل ڕادەستى سۆمۆ بکات،  ڕەنگە یەکێک لەو سێ پێشنیازە هەڵبژێردرێت". . سەردانى شاندەکەى هەرێم بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، ڕۆژى پێنج شەممە سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، هەرێمى کوردستان لە ساڵى داهاتوودا پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنى نەوت بە بەغدا، بۆ وەرگرتنى ئەو بڕە نەوتەش ئامادەکارییان دەستپێکردووە. . دوێنێش فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ‌به‌غدا به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاندبوو، تێگه‌یشتنێكى باش هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌موو شتێك ئاسان نییه‌، “هه‌موو شتێك نه‌ به‌دڵى ئێمه‌ ده‌بێت نه‌ به‌دڵى ئه‌وانیش ده‌بێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت بگه‌ینه‌ ڕێكکه‌وتن”.