ناس کورد-
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئەگه‌ر ئه‌و نه‌بوایه سوپاى چین له‌ماوه‌ى 14 خوله‌كدا هۆنگ كۆنگى ورد و خاش ده‌كرد.
.
لهچاوپێكهوتنێكيدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوزى وڵاته‌كه‌ى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه "ئەگه‌ر من نه‌بومایه له‌ماوه‌ى 14 خوله‌كدا هۆنگ كۆنگ ورد و خاش ده‌بوو، سه‌رۆكى چین ملیۆنێك سه‌ربازى له‌نزیك هۆنگ كۆنگ هه‌یه و ده‌ستوه‌ردان له‌و بارودۆخه‌ى هۆنگ كۆنگ ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى من ئه‌و داوایه‌م له سه‌رۆكى چین كردووه".
.
تڕه‌مپ جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئازادى و گه‌لى هۆنگ كۆنگدایه، به‌ڵام لهڕێكکهوتنێكى مێژوویش بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ چیندا نزیك بووه‌ته‌وه.
.
وته‌كانى تره‌مپ دواى ڕۆژێک هات لە پەسەندکردنى پڕۆژه بڕیارێك بۆ پاڵپشتیكردنى خۆپیشانده‌رانى هۆنگ كۆنگ لەلایەن كۆنگرێسى ئه‌مریكاوە.
.
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكى چین ده‌بێت ساڵانه ئیمتیازاتى بارزگانى به‌هۆنگ كۆنگ ببه‌خشێت و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش سزاكانى ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر چیندا سه‌پاندویه‌تى ناگرێته‌وه.
.
هەر بەپێی پڕۆژەکە، پێویستە چین یاسا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌دا بسه‌پێنیت كه مافى مرۆڤ له‌هۆنگ كۆنگ پێشیل ده‌كه‌ن و به‌توندیش دژى ده‌ستگیركردن و سزادانى خۆپیشانده‌ران وەستاوەتەوە.
.
زیاتر له شەش مانگه ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى ناڕازیى هۆنگ كۆنگ دژى پڕۆژه یاسایه‌ك كه داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تبارانى هۆنگ كۆنگ بهپهكین ده‌كات، خۆپیشاندان دەکەن، هه‌رچه‌نده پڕۆژه یاساكه ڕاگیراوه به‌ڵام خۆپیشانده‌ران داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه بارگرژییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.