کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ماڵپه‌ڕى نوجهبانیوزى سه‌ر به جوڵانه‌وه‌ى نوجه‌باى عێراق بڵاویکردەوە، دوو لایه‌نى سیاسى له ڕێكکهوتنهكهى ئهمدوایيهى لایه‌نه سیاسیه‌كان كه له‌ماڵى عه‌مار حه‌كیم واژۆکرا "كشاونه‌ته‌وه" و بێبەرى بوونى خۆیان له‌و ڕێكکه‌وتنه پیشانده‌ده‌ن. . ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 22ى تشرینى دووەمى 2019، ماڵپه‌ڕەکە لەزارى سهرچاوهیەكەوە، هۆكارى بێ بهریبوونى ئه‌و دوو لایه‌نه سیاسییەى له ڕێكکه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووەته‌وه، کە ڕێكکه‌وتنه‌كه نه‌بووه‌ته هۆى دامركاندنه‌وه‌ى توڕەیی شه‌قام و ئەو لایەنانە بۆ خۆپاراستنیان لهتوڕهیى خه‌ڵكانى ناڕازیى كه له‌دژى هێزه سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكردووه ئه‌و كاره‌یان كردووه. . باسى لەوەشکردووە، لە ئێستادا تەنها چوار لایەنى سیاسی پشتیوانى ئەو ڕێککەوتنە دەکەن، لایەنەکانى دیکە دەستیان کردووە بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکە. . سه‌رچاوه‌كه‌ى نوجه‌با، "پارتى به‌وه تۆمه‌تباركردووه کە پشتیوانى لە حکومەت وەکو فشارێک بەکاردەهێنێت، بۆ بەدەستهێنانى دهستکەوتى دارایی و ئیدارى جۆراوجۆر بۆ هەرێم له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكى ناڕازى به‌غدا". . لاى خۆیەوە، عامر فایز په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح بهماڵپهڕهكهى ڕاگه‌یاندووه، كه‌س ناتوانێت له‌و ڕێكکه‌وتنه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و كوده‌تاى بەسەردا بکات، چونكه ئه‌و ڕێکكه‌وتنه داوكارییهكانى زۆر لایه‌نى له‌خۆگرتووه و خواسته‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت و داواكارى خۆپیشاندهرانیشى تێدایه. . شەوى دووشەممەى ڕابردوو، 12 لایەنى سیاسی کە پارتى و یەکێتیشیان تێدایە، له‌ماڵى عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه كۆبونه‌وه و رێککەوتنێکیان واژۆکرد. . لەڕێککەوتنەکەدا مۆڵەتى 45 ڕۆژ بۆ حکومەت دیاریکراوە تا هەنگاوەکانى بۆ چاکسازیى جێبەجێ بکات، ئەگەرنا ئەو لایەنانە کاردەکەن بۆ لەکارخستنى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت.