کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى بڵاويكرده‌وه، دیپلۆماتكاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى قه‌ته‌ر لە بەریتانیا، گێچه‌ڵى سێكسیان به‌ژنه كارمه‌ندێكى به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانى ناو باڵیۆزخانەکە كردووه و داوایان لێکردووە ئاهەنگى سێکسى بە کۆمەڵیان بۆ ڕێکبخات. . لە ڕاپۆرتێکدا كه به‌ناونیشانى (دیپلۆماتكاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى قه‌ته‌ر گێچه‌ڵى سێكسى بهكارمهندێك ده‌كه‌ن) رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ژنه‌كه به‌هۆى سكاڵاكهیهوه كه له‌دادگاى به‌ریتانیا له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى قه‌ته‌ر له‌و وڵاته تۆماریكردووه، 400 هه‌زار جونیهى ئه‌سترلینى پێدراوە، وه‌كو قه‌ره‌بووى ئه‌و گێچه‌ڵپێكردن و فشارانه‌ى کراوەتە سەرى ئه‌نجامدانى كارى سێكسى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵیۆزخانهكاندا. . دیان كینگسۆن كه ته‌مه‌نى 58 ساڵه و به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانیه و له‌یه‌مه‌ن له‌دایك بووه، بۆ دادگا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو كه فه‌هد مشیرى باڵیۆزى قه‌ته‌ر به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه سێكسى له‌گه‌ڵدا بكات كاتێك ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه تۆمه‌تى ڕووبه‌ڕووى كچه ده ساڵەکەى كردووه‌تەوە. . دیان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، دیپلۆماتكارێكى دیارى تر‌ى ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه فشارى لێكردووه كه ئاهه‌نگى سێكسى به‌كۆمه‌ڵى بۆ رێكبخات و له‌كاتى پشوودا بۆ كوبا له‌گه‌ڵیدا بچێته ده‌ره‌وه. . بەپێی تێڕوانینى دادگا، دیپلۆماتكاره قه‌ته‌رییه‌كان بەشێوەیەک سه‌یرى ئه‌و ژنه‌یان كردووه كه ئاماده‌یه سێكس له‌گه‌ڵ پیاوه هاوپیشه‌كانیدا بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى موسڵمان نییه. . ئه‌و دیپلۆماتكاره به‌ریتانیه باسى له‌وه‌شكردووه، ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى باڵیۆزخانه‌كه كچان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و په‌رده‌ى كچێنیان ده‌دڕێنن بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ى تواناى سێكسى خۆیان.