گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى قوربانییەکان بزانە

داوای لێکۆڵینەوە لە تاوان ەکانی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت

2019.11.22 - 10:23
داوای لێکۆڵینەوە لە  تاوان ەکانی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت
ناس کورد- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز، داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بە هانای هاوڵاتییانی ئەو پارێزگایەوە بچن و هۆشداریداوە، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 60 خۆپیشاندەر تەنها لە ئەهواز کوژراون و دەسەڵاتێکی سەربازی لە پارێزگاکە سەپێندراوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی ئێراندا، تەنها لە شارەکانی سەر بە پارێزگای ئەهواز زیاتر لە 60 خۆپیشاندەر کوژراون. , ئەو ڕێکخراوە مرۆییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕژێمی ئێران هەوڵدەدات دەسەڵاتی سەربازی لە پارێزگاکە بسەپێنێت و خۆپیشاندەران سەرکوت دەکات. , هەروەها داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، کە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ڕژێمی ئێران بکەن بەرامبەر هاوڵاتییان و بەڕاست و دروستی ژمارەی قوربانییەکان ئاشکرا بکەن، کە زۆر لەو ژمارانە زیاترە کە دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویدەکەنەوە. , هاوکات ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ بەرگریی ئێران، ئاشکرایکردووە، لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێراندا، لە 20 شاری ئەو وڵاتە زیاتر لە 250 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و 700 کەسیش برینداربوون و نزیکەی 7000 کەسیش لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون. , ,