ناس کورد-
ئەمریکا بەشێوەیەکى ورد، تەماشاى ئەو ڕاپۆرتانە دەکات کە باس لە بە ئامانجگرتنى کەمایەتییەکانى باکورى سوریا دەکەن، لەلایەن تورکیاوە، وەک باڵوێزى ئەو وڵاتە بۆ کاروبارى ئازادى ئاینى ئاشکرایکردووە.
,
ساموێل براونباک، باڵوێزى ئەمریکا بۆ ئازادى ئاینی ڕایگەیاندووە، ئەمریکا بەشێوەیەکى ورد و بە گرنگییەوە تەماشاى ئەو ڕاپۆرتانە دەکات، کە باس لەوە دەکەن تورکیا کەمایەتییەکانى باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریاى کردووەتە ئامانج.
,
براونباک ئەوەشى خستوەتەڕو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ئەوەى وتوە کە ئابورى تورکیا دادەڕمێنێت گەر بێت و سنورەکان ببەزێنێت کە بۆى دیاریکراون، وتیشی: "پێموایە سەرۆک هەمان ئەو سزایانە دەسەپێنێتەوە بەسەر تورکیادا، کە لە دۆسییەى قەشە برۆنۆسدا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندى".
,
سەبارەت بەوەى، چی ڕودەدات گەر بسەلمێندرێت گوندە مەسیحی نشین و کەمایەتییەکانى ترى سوریا لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراون؟، ئەو بەرپرسەى ئەمریکا وتى: "ئەو بابەتە پێویستى بەوەیە لەلایەن سەرۆکى ئەمریکا و ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانییەوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت، ئەوان لە نزیکیشەوە چاودێرى ئەوە بارودۆخە دەکەن".
,
لەئێستاشدا ئەو خێزانە ئاشورییانەى لە شارى تەل تەمر لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا ماونەتەوە مەترسییان لەسەرە، لەگەڵ نزیکبوونەوەى زیاترى تورکیا لەو ناوچانە.
,
تورکیا لە 9ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە لەشکرکێشییەکانى بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە، فەرماندەکانى هەسەدەش چەندین جار هۆشدارییان لەوە داوە سوپاى سوریا و میلیشیاکانى سەر بەو وڵاتە کەمایەتییە ئاینى و نەتەوەکان بە ئامانج دەگرن و هەوڵى پاکتاوییان دەدەن.
,
,