ناس کورد-
ئاژانسی هەوالى سورى بڵاوى کردووە، بەهۆى چەند هێرشێکى هاوەنییەوە بۆ سەر حەلەب، پێنج هاوڵاتیى سڤیل کە منداڵیشیان تێدایە گیانیانلەدەستداوە، 40ى دیکەش بریندار بوون.
,
ئاژانسى ساناى فەرمى حکومەتى سوریا لە سەرچاوەیەکى پۆلیسی حەلەبەوە ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕێکخراوانەى لە چواردەوەرى حەلەب بوونیان هەیە، بەردەوامن لەسەر دەستدرێژییەکانیان و بەهاوەن هرشیان کردووەتەسەر حەلەب".
,
لەبارەى زیانەکانەوە ئەوەش ئاشکراکراوە، بەهۆى ئەو هاوەنانەوە، لە گەڕەکى ئەعزەمییە چوار هاوڵاتیی سڤیل گیانیانلەدەستداوە، کە منداڵێکیان تێدایە، لە گەڕەکەکانى جەمیلیە، حەلەبى جەدید و چەند گەڕەکێکى دیکەش هەر بەهۆى ئەو هاوەنانەوە کەسێک کوژاروە و 40ى دیکەش بریندار بوون.
,
ئاژانسەکە ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە، بەهۆى ئەو هێرشانەوە زیانێکى زۆرى مادى بە ماڵ و موڵکى هاوڵاتییان گەیشتوە.