کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمریکا و ڕوسیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرامبەر ڕشتنی خوێنی منداڵانی کورد و داوا لەو دوو وڵاتە دەکات، ڕێگە لە کوشتنی منداڵانی کورد لەلایەن تورکیاوە بگرن. . مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەى گشتى هەسەدە لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا، نووسیویەتى "ئەمڕۆ تورکیا لە رێگەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سەرجەم ئەندامانی خانەوادەیەکی کوردی لە نزیک کۆبانێ شەهید کردووە، بەڵام دەڵێت حەوت "تیرۆریست" کوژران". . فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە: "ڕوسیا و ئەمریکا بەرپرسن لە پاراستنی منداڵەکانمان لە کۆمەڵکوژکردنیان لەلایەن تورکیاوە". . جەنەڕاڵ مەزڵوم داواشی لە ئەمریکا و ڕوسیا کردووە، لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تورکیا بکەن و لەبەرامبەریدا سزای بدەن.