کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
دوای تەواوبوونی كاری چاكسازیی یەكەكانی وێستگەی كەهرۆئاوی دوكان، كە بەهۆی بوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لەكار كەوتووبوون، لە ئێستادا 3 یەكە كار دەكات و 210 مێگاوات بەرهەم دەهێنێت و یەكەیەكی دیكەش بۆ كاركردن ئامادەیە.
ئەندازیار سالار حوسامەدین ، بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەهەوڵی ئەندازیار و تەكنیكارانی ناوخۆ و بەهاوكاری ئەندازیارانی كۆمپانیای ئەمرسۆن توانرا چوار یەكەی دیكەی وێستگەكە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەبكرێت، واتە ئێستا لە 5 یەكە، 4 یەكە كار دەكات".
بەوتەی بەڕٍێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە ئێستادا سێ یەكە كار دەكات و 210 مێگاوات بەرهەم دەهێنێیت و یەكەیەكی دیكەش ئامادەیە بۆ كاركردن بۆ ماوەیەكیش وەك تێست یەكەی چوارەم كاری پێكراوە و دواتر راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی چاوەڕوانی رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی بەنداوەكانن بۆ كارپێكردنی یەكەكەی دیكە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، "هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن یەكەكانی ئێمە ئامادەن بۆ كاركردن و بەرهەمهێنانی كارەبا" سالار حوسامەدین وای وت.
لەبارەی وێستگەی كەهرۆ ئاوی دەربەندیخان، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی وتی "لەئێستادا سێ یەكەی وێستگەكە كاردەكات 234 مێگاوات بەرهەم دەهێنێت".