کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له‌پانێڵێكدا كه ده‌زگایه‌كى كوردى له‌ئه‌مریكا به‌ئامادەبوونى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پیران و ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركرده كورده‌كه‌ى ڕۆژئاوا داواى كرد "میلیشیاكانى سه‌ر بە ئه‌ردۆگان له‌گرێ سپى و سه‌رێكانى ده‌ربكرێن". . ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات وتى:" پێشتر عه‌فرین له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن گروپێكى ئیسلامی توندڕهوهوە به‌رێوه ده‌برێت كه خه‌ڵكه‌كه‌یان تووشى جۆره‌ها پێشێلكارى كردووه‌ته‌وه هه‌ر له‌ڕفاندن و كوشتن و تۆقاندن و ڕاگواستنى زۆره‌ملێ، ئه‌وه‌ش ئه‌و نموونهیەیە كه توركیا بۆ ناوچه‌ى ئارام باسى لێوه ده‌كات، له‌كاتێكدا خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نى عه‌فرینیش له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵ و گونده‌كانیان ده‌ژین و لێیان قه‌ده‌غه كراوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆیان". . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌رێكانى و گرێ سپیش به‌هه‌مان شێوه ڕووبه‌ڕووى جۆره‌ها په‌لامارى گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له‌توركیا بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى نیشته‌جێكردنى كه‌سوكارى میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه دیمۆگرافیاى ناوچەکەش بگۆڕن. . ئه‌و سه‌ركرده كورده، ئه‌مریكاى سهرزەنشت كرد كه دواى كشانه‌وه‌یان له‌و ناوچانه كه‌ژنان و هێزه مه‌ده‌نیه‌كان ڕزگاریان كرد و باوه‌ڕیان بهدیموكراتى هه‌بوو ئه‌و لێیكشایه‌وه. . ئیلهام ڕوونیكرده‌وه :"ئه‌وانه‌ى دان به پڕۆسه سیاسیەکهماندا نانێن له لیژنه‌ى ده‌ستور ده‌رفه‌تیان بهتوركیا داوه هێرش بكات و ڤیتۆى توركى له‌دژمان به‌كارهێناوه بێ ئه‌وه‌ى تەماشاى حه‌قیقه‌تى پشته‌وه‌ى ئه‌وە بكات توركیا ئامانجى له‌باربردنى هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كى دیموكراتییه له‌سوریا". . لاى خۆشیه‌وه كریس فان هۆڵین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پیران ئاگادارى پاڵپشتیه‌كانى توركیان بۆ ئه‌و گروپه تیرۆریستیانەى كه‌په‌یوه‌ندییان به‌ئه‌لقاعیده و چه‌ند ڕێكخراوێكى تره‌وه هه‌یه، بهپێویستیشزانى ئه‌مریكا له‌دژى ئه‌و پێشیلكاریانه‌ى توركیا كه ناوى ناوه ناوچه‌ى ئارام، بێتە دەنگ. . هه‌ر له‌میانى به‌ڕێوه چوونى پانێلكهدا مارشا بلاكبێرن یه‌كێكى تر له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، پشتیوانى كورده‌كان ده‌كات و نامه‌ش بۆ ڕوسیا ده‌نێرن كه چاودێرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و پشتیان نه‌كردووه‌ته كورد و له‌پشتیوانى كردنىیشى پاشگه‌ز نابنه‌وه. . باسى له‌وه‌ش كرد، جه‌ختكردنه‌وه‌یان بۆ مانه‌وه له‌ناوچه نه‌وتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م كه‌س كورده‌كان خۆیان سود له‌نه‌ته‌وه وه‌ربگرن و كاروباره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رن. .