گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی سوریا: تورکیا هاوکاری گروپە تیرۆرستییەکان دەکات

2019.11.21 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دەرەوەی سوریا: تورکیا هاوکاری گروپە تیرۆرستییەکان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى سوریا لێدوانێکى لەبارەى هێرشى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا و کردنە ئامانجى هاووڵاتیانى مەدەنى بڵاوکردەوە و سوپاى ئەو وڵاتە بە پێشێلکردنى رێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکات. . ئاژانسى هەواڵى ساناى زمانحاڵى حکومەتى سوریا لەزارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دەرەوەى سوریا بڵاوى کردەوە "ئیدانەی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیەی دەوڵەتی تورکیا دەکەین بۆسەر باکوری سوریا، کە لە دواین هێرشدا پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون و منداڵیشیان تێدایە". . ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا بەشێوەیەکی نامرۆڤانە، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ڕاستەوخۆ هاووڵاتیانی بێتاوان دەکاتە ئامانج. . جەختیکردەوە، تورکیا هاوکاری هێزە تیرۆرستی و گروپە چەکدارە توندڕەوەکان دەکات و سەرەڕای ئەنجامدانی چەند ڕێککەوتنێک، بەڵام ڕێککەوتنەکانی پێشێل کردووە و ئەو کارانەی کە دەیکات، دژی بنەما نێودەوڵەتییەکانە. . ئەو هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەکاتێکدایە، جگە لە هێرشی وشکانى، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات، کە جێگەی دانیشتووانی سڤیلە و لە کۆتا هێرشدا کە دوێنێ ئەنجامیدا، پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون. .