کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جارێكى تر ژنان ڕۆڵى كاریگه‌ریان له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئێران‌دا بەرجەستەکرد، به‌گوێره‌ى میدیا ناوخۆییه‌كانى ئێران به‌رفراوانترین دروشمه‌كانى ژنان نان و ئازادى بووه و بێ قوربانیش لێیدهرنهچوون. . له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا گرته‌ى ڤیدیۆیى ژنێكى ته‌مه‌ن مامناوه‌نجى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر پردێكى ناوه‌ڕاستى تاران‌دا وه‌ستاوه و ڕێگه لهئۆتۆمبیلهكان ده‌گرێت و داوایان لێده‌كات دابه‌زن و بچنه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه. . گرته ڤیدیۆیى ژنێكى تر له خوڕەم ئاباد بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌نێو گردبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌راندا وه‌ستاوه و له‌پاڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى نان و ئازادی‌دا داواش ده‌كات خه‌ڵكى به‌ماڵ و موڵكى گشتى زیاننهگهیهنن. . له‌زۆربه‌ى خۆپیشاندانى شاره‌كانى تر‌ى ئێرانیشدا كهبهمدواییانه سه‌ریانهه‌ڵدا، ژنان بهدهمامكى سپیه‌وه ده‌بینران جگه لهبهشدارییهكى كاراى ژماره‌یه‌كى تریان به‌ئاشكرا لهناڕهزایهتیهكاندا. . له‌شارۆچكه‌ى نه‌جه‌ف ئابادى سه‌ر بهئهسفەهانیش ،گرتەى ژنێك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنێك ڕاكشاوه و قورئانێكى به‌سینه‌وه گرتووه و له‌به‌ر خۆیه‌وه قسه بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت :"خه‌ڵكینه ژنانێك هه‌ن سه‌رپه‌رشتى خێزانێك ده‌كه‌ن و هیچ داهاتێكیان نیه ئه‌وانه چى بكه‌ن، ئه‌ى ڕابه‌رى باڵا گوێ بگره و فریاى هاوار و بێدادى ئه‌و ژنانه بكه‌وه". . ئه‌و ژنه داواش ده‌كات خه‌ڵكى كۆڵ نه‌ده‌ن و به‌رگرى له‌مافى سه‌ده‌ها ژنى وه‌كو ئه‌و بكه‌ن. . ژنێكى تر‌ى ئێرانى وێنه‌یه‌كى نیمچه ڕووتى خۆى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى :" ئازادى بۆ ژنان، چیتر ئێمه بێده‌نگ نابین و ئێستا كاتى ئازاد كردنى ژنانه لهكۆیلهیهتى سیتسمى ئاخونده‌كان". . هەر له‌بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیى ژنانى ئێران‌دا، گرته‌ى ڤیدیۆیى ژنێكى تارانى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه توڕه ده‌بێت و سه‌رپۆشه‌كه‌ى فڕێده‌دات و ده‌ڵێت "ئێوه له‌ژێر ئه‌م پارچه پهڕۆیهدا ئازادى و نانى ئێمه‌تان زه‌وتكردووه و مه‌رگتان بۆ ئێمه هه‌ڵبژاردووه و هه‌موو شتێكى تریش بۆخۆتان". . ژنان بێ قوربانى لێیده‌رناچن . به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئێران، ژماره‌یه‌كى زۆر ژن له‌نێو خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كاندایه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیانكراوەتە سه‌ر، به‌و هۆیه‌شه‌وه كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه. . ماڵپه‌ڕى (زنان نیروى تغییر) بڵاوى كرده‌وه، لهشارهكانى تاران و شیراز و مه‌ریوان و بۆكان سێ ژن له‌نێو كوژراوه‌كاندایه و ده‌یانى تریش له‌و شارانه‌دا بریندار بوون. .