کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیارێکی نوێى دەربارەی فڕۆشتنی زەوی لەسلێمانی دەرکرد و تیایدا بەشێوەیەکى فەرمى کڕین و فڕۆشتن بە زەوییەکانى شارەوانى و زەوییە روکنەکان راگرت. . بڕیارەکەى شارەوانى سلێمانى لەشێوەى نووسراوێکدا ئاڕاستەى گشت شارەوانییەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کراوە، تیایدا هاتوە :"ئاگادارتان دەکەین بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی فڕۆشتنی زەوی ڕوکن و موڵکی شارەوانی لە ئێستادا ڕابگرن تا ئەو کاتەی ڕێنمایی تایبەت بەفڕۆشتنی موڵکی شارەوانی دەردەچێت و ئاگادارتان دەکەینەوە". . زەردەشت فەریق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی نووسراوەکەی بۆ ناس کورد پشتراست کردەوە و روونیکردەوە :"ئەوە بڕیاری وەزارەتی شارەوانیە و بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی دراوە".