ناس کورد-
ژمارەیەک هێزی سهربازیی سوپای عێراق، له دهوروبهری خوێندنگاکانی بهغداد بڵاوکراونەتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگرى بکەن لەوەى خوێندکاران و مامۆستایان بچنە ناو خۆپیشاندانەکانەوە.
,
لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2019وە، لە بەردەم زۆربەى خوێندنگاکانی بەغداد و چەند شارێکی دیکەى عێراق، ژمارەیەک هێزی ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە و کۆبوونەتەوە، میدیا عێراقییەکانیش هۆکارى ئەوەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى، ئامانج لەو کارە ڕێگرییكردنه لە بەشداری خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لە خۆپیشاندانەكان.
,
بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس، ئەو بڕیارە بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانى عێراق دەرکراوە، بە ئامانجی ئەوەی قەبارەی خۆپیشاندانەکان کەم بکەنەوە.
,
پێشتر عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژى فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: "بەشێک لە خۆپیشاندەران دەچن دەرگای خوێندنگاکان دادەخەن و ڕێگا لە خوێندن دەگرن، هەر کەسێک ئەوە بکات بە مادەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین و وەک تیرۆرست دەیناسێنین".
,
هەر ئەمڕۆ لە شارەکانی بەغداد و بابل و میسان و کەربەلا و چەند شوێنێکی دیکە خۆپیشاندان بەردوامی هەبو، وێڕاى ئەو ڕێگرییانەش بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ و خویندکارانی سەرجەم قۆناغەکان بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان کرد.
,
,