گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەزیری دارایی: ئاگادارى گەیشتنى پارەکەى بەغداد نیم

لیژنەی دارایی پەرلەمان: ئەگەر بەغداد پارە نەنێرێت حکومەتی هەرێم مووچەی پێ نادرێت

2019.11.21 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی پەرلەمان: ئەگەر بەغداد پارە نەنێرێت حکومەتی هەرێم مووچەی پێ نادرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- تا ئێستا بەغداد پارەى مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمى نەناردووە، سەرۆکى لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ئەگەر بەغداد پارە نەنێرێت "حکومەتی هەرێم مووچەی پێ نادرێت". , وێڕاى دەستپێکردنى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە وادەى خۆیدا، بەڵام لەئێستادا ئەو پرۆسەیە گرفتى بۆ دروستبوە، تا ئێستاش مووچەی چەند وەزارەتێک دراوە و زۆربەى دەستە و وەزارەتەکانى دیکەى سەربە حکومەتى هەرێم هێشتا مووچەیان وەرنەگرتوە، تا ئێستاش نەگەیشتنى پارەى بەغداد بۆ ئەو مەبەستە، مەترسی دروستکردووە. , لەبارەى کاتى گەیشتنى پارەى بەغداد بۆ تەواوکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، ئاوات شیخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان بە ناس کوردی وت: "تائێستا نازانم پارەکەی بەغداد گەیشتوەتە هەرێم یاخود نا، هیچ زانیارییەکم لەوبارەیەوە نییە". , وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم، ئامادەنەبو هیچ ڕونکردنەوەیەکی دیکە لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتى فەرمانبەران بخاتەڕو. , لەلایەکى ترەوە، عەبید ساڵح، بەرێوبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا ئەو بڕە پارەیەی کە بەغداد مانگانە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەینێرێت نەگەیشتوە، ناشزانین هۆکاری دواکەتنەکە چییە و هەر کات بگات ئێمە ڕاستەوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەریمی دەکەین بۆ ئەوەی دابەشی بکات". , لەلایەکى ترەوە، شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان بە باس کوردی ڕاگەیاند: "بەدواداچونمان بۆ هۆکاری دواکەوتنی پارەکەی بەغداد کردووە، هۆکاری دواکەوتنەکەش کێشەی هونەرییە و لە چەند ڕۆژی داهاتو دەبێت پارەکە بگات". , جەودەت وتیشی: "حکومەتی هەرێم کێشەى ناشەفافی هەیە، بۆیە ناتوانێت مووچە دابەش بکات، چونکە تائێستاش ئێمە نازانین داهاتی ناوخۆی هەرێم چەندە؟، و حکومەتی خۆمان دەتوانێت لەسەدا چەندی مووچەی فەرمانبەران بە داهاتی ناوخۆ دابین بکات؟". , هەروەها لاى خۆیەوە زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی وت: "هەموو مانگێک ئەو کێشە و دەنگۆیانە دەربارەی دواکەوتی مووچە و نەناردنی پارەکە لەلایەن بەغدادەوە هەیە، بەڵام دواتر بەغداد دەینێرێت و مووچەش دابەش دەکریت، ئەو کێشانە هونەرین و ئەم مانگەش مووچە لەکاتی خۆی دابەش دەکرێت". , زیاد جەبار ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم مانگە ئەگەر دابەشکردنی پارەکەی بەغداد زیاتر دوابکەوێت یان بەغداد پارەکە نەنێرێت ئەوا بەدڵنیاییەوە کێشە دروست دەبێت، حکومەتی هەریمیش ناتوانێت بەتەواوەتی مووچە دابەش بکات، بۆیە چاوەڕیی مووچەکەی بەغدادین". , ئەمەش لەکاتێکدایە کە مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پارەی داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانى دابین دەکات، بەشەکەی دیکەشی چاوەڕانى ناردنى پارەى بەغداد دەکات، ئەو پارەیەشى کە بەغداد مانگانە ناردوویەتى بڕى 453 ملیار دینارە. , هەرچەندە لەڕوى ڕۆژمێرى داراییەوە دەبوایە فەرمانبەران مووچەى مانگى 11ی 2019یان بە تەواوەتى وەربگرتایە، بەڵام لەئێستادا بەشێکى فەرمانبەران لەچاوەڕوانى مووچەى مانگى هەشتى ئەمساڵدان، کە تا ئێستا چارەنوسى بەتەواوەتى ڕون نەبوەتەوە. , ,